لە شاری سلێمانی، گفتوگۆیەك ی بەرهەمدار لەنێوان بەشی روانگەی کولتوور، بە هاوبەشی ئۆرکێسترای گەنجانی نەوا ئهنجام درا. لەمبارەیەوە، سهربهست مهنمی، بهرپرسی بەشی روانگە کولتوور له شاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: " ئێمە وەک ، دەزگای روانگە، بەشی روانگە کولتوور، کە ڕێکخراوێکی کولتووریی باکگراوند نەتەوەیی و نیشتمانییە، بەردەوام گرنگیمان داوە بە بەرز و پیرۆزڕاگرتنی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، لە بەرز و پیرۆزڕاگرتنی جەژنی نەورۆز، ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، هاوکات ڕێزگرتن لە نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان، بەشی روانگە کولتوور له شاری سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆرکێسترای گەنجانی نەوا، بە ئامادەبوونی سەندیکای هونەرمەندان و میوزسیانان و نووسەر و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، سیمیناری (دیوە پەنهانەکانی میوزیک) بۆ توێژەر و میوزسیان (میر ئەکبەر)، بە یاوەریی میوزسیانان (وەلید ئەحمەد) و ژەنیار (ئارام) ئەنجام درا.“
مهنمی گوتیشی: ”بهردهوامین لە كار و چالاكیی میوزیک و هونەری کوردی، دەزگای روانگە له سلێمانی هەمیشە لە هەوڵی گەشەپێدان و زیندووڕاگرتن و پاراستنی هونەر و کولتووری کوردییە، لە رێگەی پرۆژە و چالاکیی جۆراوجۆرەوە.“