قائیمقامی سلێمانی سەردانی ئەدیب و شاعیری نەتەوەیی مامۆستا لەتیف هەڵمەتی کرد.
ڕۆزی ٢٠٢٥/١/١٦ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، بهمهبهستی پرسین له دۆخی تهندروستییان، سهردانی نووسهر و شاعیر مامۆستا (لەتیف هەڵمەت)ی کرد و لەبارەی رەوشی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی و ئەو دۆخە ئابوورییەی، کە کاریگەری لەسەر بڵاوبونەوەی بەرهەمی نووسەران هەیە، گفتوگۆیان كرد.
لهمبارهیهوه، قائیمقامی سلێمانی بۆ رایگەیاندنهكان گوتی: «ئەدیبان و هونەرمەندان و شاعیران بەشێکی گەورەی وێنە جوانەکەی سلێمانین، ئەوەندەی پێمان بکرێت پشتیوانیان دەبین، هەمیشە ئەوانیش پشتیوانی ئیدارەی شارەکەن.»
گوتیشی: «هەموومان قەرزارباری ئەو خزمەتەین، کە مامۆستا لەتیف هەڵمەت بە میللەتەکەمانی کردووە و شانازییش دەکەین، کە سلێمانی خاوەنی ئەو شاعیرە گەورەیەیە». لەبەرامبەردا، مامۆستا لەتیف هەڵمەت سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەیەی قائیمقامی سلێمانی کرد و دڵخۆشیی دەربڕی بەوەی، لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی رۆشنبیری کردووە.
مامۆستا و شاعیر لەتیف هەڵمەت، نزیکەی ٨٠ بەرهەمی بە زمانی کوردی و عەرەبی چاپ کردووە و تەنیا دەیەوێت هەتا دواساتەکانی تەمەنی خزمەتی میللەتەکەی خۆی بکات.