محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین، ناسراو به (حه‌مه‌ی وێنه‌گر)،خاوه‌نی دێرینترین وێنه‌گری به‌ناوی وێنه‌گری ڤیان له گه‌ڕه‌كی كانێسكانی شاری سلێمانی، یه‌كێكه له وێنه‌گره دێرینەكانی شاری سلێمانی، دوێنێ ٢١-١-٢٠٢٥ بۆ دوا جار دڵی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی یەکجارەکی كرد.
محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین، ناسراو به (حه‌مه‌ی وێنه‌گر)، له ساڵی 1940 له دایك بووه. له ساڵی 1953 كاتێک تەمەنی سێزدە ساڵ بووە، دەستی بە کاری وێنه‌گری كردووه ، یه‌كه‌م وێنه‌ی له شارۆچكه‌ی چوارتا بە شه‌ست فلس گرتووه.
زۆرێك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری سلێمانی وێنه‌یان وه‌ك ئه‌رشیڤ له دووكانه‌كه‌ی كاكه حه‌مه پارێزراوه، وەک نەمران مسته‌فا بارزانی، شێح له‌تیف حه‌فید و مام جه‌لال و ده‌یان كه‌سایه‌تی پیشه‌وه‌ری ناوشار و ده‌وربه‌ری سلێمانی. محمه‌د وێنه‌گر له‌دوای خۆی ئه‌رشیڤێكی بێ ناز له دووكانه‌كه‌یدا به‌جێ ده‌هێلێت.
حه‌مه‌ی وێنه‌گر، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان.
ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و خانه‌وادانه‌ی شاری سلێمانی کە له ساڵی 1987 له جه‌نگی عێراق - ئێران پێنچ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بەهۆی تۆپبارانەوە گیانیان له‌ده‌ست دا.
