ڕاپەرین: ١١ تۆمەتبار بە بردنی شوێنەوار دەستگیر دەکرێن

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ڕاپەرین: ١١ تۆمەتبار بە بردنی شوێنەوار دەستگیر دەکرێن

هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین، بە هاوکاریی یاریدەریەتیی ئاسایشی سەرکەپکان، لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە و دوای ئەنجامدانی چاودێریی ورد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان (١١) تۆمەتبار بە بردنی شوێنەوار، لە کاتی هەڵکۆڵینی یەکێک لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سنوورەکە دەستگیر بکەن، کە ته‌مه‌نیان له‌نیوان (٢٥ بۆ ٤٠) ساڵیدا بوو.

لە چالاکییەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین، دەستیان گرت بەسەر دوو ئامێری تایبەتی پشکنین و دۆزینەوە و هەڵکۆڵینی شوێنەواردا، تۆمەتباران ویستبوویان بەکاری بهێنن. ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٤) لە یاسای شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.