کتێبی (ونبووەکانی هەڵەبجە)، لە نووسینی نووسەر و پارێزەر (ئیسماعیل هەنارەیی)، کە (٤٥۰) لاپەڕەیە، بڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبەکە لە چەند بەش و دەروازەیەک پێکهاتووە، کە سەرەتا باسێکە دەربارەی جینۆساید و ئەنفال و پێناسە و باسێک دەربارەی منداڵە ونبووەکان. دواتر وێنەی ئەو منداڵانەی تائێستا نەگەڕاونەتەوە خاکی نیشتمان، لەگەڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ نۆ منداڵی ونبوو، کە لە ساڵی ۱۹٨٨، لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە ون بوون و دواتر گەڕاونەتەوە خاکی نیشتمان و لەگەڵ چەندین زانیاریی دیكە، کە بەگشتی باس لە ژیانی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەکات.
کتێبەکە کۆمەڵەی قوربانییانی هەڵەبجە، بە هاوکاریی ڕێکخراوی ICMPی ئەڵمانی چاپی کردووە و وەریگێڕاوەتە سەر زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی.


