به هاوكاریی ڕێكخراوی بره‌ودانی گه‌نجان (YDO)، كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیر و ده‌رهێنه‌ر و سیناریست و هونه‌رمه‌ندی لاو (ئه‌ژی عه‌بدوڵا) لە سلێمانی ساز ده‌كرێت و بڕیاریش وایە داهاتی بەرهەمه‌كه‌ی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە ته‌رخان بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، ده‌رهێنه‌ر و سیناریست، هونه‌رمه‌ندی لاو (ئه‌ژی عه‌بدوڵا) بۆ (باسكورد) گوتی: "دوابەدوای بڵاوکردنەوەی یەکەم بەرهەمم بە ناوی (تەرمێکی زیندوو)، کە بەرهەمێکی شیعرییە، داهاتەکەی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە ده‌بێت، بەو هیوایەم ئەم کتێبە پڕفرۆش بێت، تاوەکوو بتوانم داهاتێکی باش پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە بکەم، هەڵبەتە ئه‌م پڕۆژه‌یه به هاوكاریی ڕێكخراوی بره‌ودانی گه‌نجان (YDO) و ستافێکی موزیکژەنی باش ئەنجام دەدرێت.“
ئه‌ژی عه‌بدوڵا، له ساڵی 2004 ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه، له‌دوای شیعر، دەستی بە نووسینی سیناریۆ و ده‌رهێنان بۆ چه‌ند شانۆیه‌ک كردووە و له زۆربه‌ی شانۆگه‌رییه‌كانیش خۆی ڕۆڵی بینیوه. له ساڵی 2017وه چووەته ناو بواری نواندنی دراما و ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له چه‌ندین فیلم و درامادا بینیوه. هەروەها له فێستیڤاڵی مووسڵ به كورته‌فیلمی (په‌نجه‌ره) به‌شداریی كردووه و خه‌ڵاتی باشترین دەرهێنەری گەنجی وەرگرت و خەڵاتی باشترین ئه‌كته‌ریش هەر درا بە ئەكتەرێكی نێو كورته‌فیلمه‌كەی.
ئەم کۆڕە شیعرییە ڕۆژی دووشممه كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، ڕێکەوتی ٣ /٢ /٢٠٢٥ لە گه‌ڕه‌كی چوارچرا، لە هۆڵی سیمینار لە كۆلێجی ته‌كنیكیی كارگێڕیی سلێمانی، بەڕێوە دەچێت.
