یەكەم كتێب دەربارەی ڕێزمان و وشەسازیی زمانی كوردی، لە ساڵی ١٧٨٧زایینی، لەلایەن توێژەر و نووسەر (ماوریزیۆ گارزۆنی) میسیۆنێری ئیتالی نووسراوە و ئامادەكاریی بۆی كراوە. ناوەڕۆكی پەرتووكەكە بریتییە لە هەردوو زمانی كوردی و ئیتالی، كە تیایدا زیاتر شیكردنەوە بۆ ڕێزمانی كوردی كراوە".
ئەو كتێبە بەناوی “Gramatica e Vocabolario della Lingua Kurda” واتە (ڕێزمان و وشەسازیی زمانی كوردی)، دوای كۆكردنەوەی بابەتەكانی نووسەر، لە ساڵی ١٨٢٦زایینی بە شێوەیەكی فەرمی چاپ و بڵاو كراوەتەوە، دواتریش بۆ چەندان جار لە ئەستەنبۆڵ و بەغدا و ئامەد، چاپ و بڵاو بووەتەوە و كەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران، ئێستا لە كتێبخانەی زانكۆی ئۆكسفۆرد پارێزراوە و لەلایەن رێكخراوی كوردناسیی پاریسەوە بەشێوەی pdf ئامادە كراوە، نووسەر یاسا و وشەسازییەكەی بەڵگەدار كردووە و بە بەردی بناغەی خوێندنی كوردی لە ئەوروپا دادەنرێت".
ئەم بەرهەمە بە یەكەم فەرهەنگ و ڕێزمانی زمانی كوردی دادەنرێت، كە بە زمانێكی ئەوروپی نووسراوە، هەروەها بەشدار بووە لە ناساندنی جیهانی ڕۆژئاوا بە كولتوور و زمانی كوردی. بەهۆی ئەم دەستكەوتە پێشەنگەوە، ماوریزیۆ گارزۆنی بە (باوكی ڕۆژهەڵاتناسیی كوردی) ناودەبرێت. (ماوریزیۆ گارزۆنی) میسیۆنێرێكی ئیتالییە و لە سەدەی ١٨دا ژیاوە. گارزۆنی بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لە (١٧٥٢- ١٧٨٧) لە كوردستان و بەتایبەت لە سنووری ویلایەتی مووسڵدا ژیاوە، كاری كردووە لەسەر ناساندنی كولتوور و زمانی كوردی.
سەرچاوە
: https://archive.org/details/b28777086 Grammatica e vocabolario della lingua kurda ... : Garzoni, Maurizio : Free Download, Borrow, and Streaming : Internet Archive archive.org
archive.org

