بەوێنە.. مۆزەخانەی فەلەکولئەفلاک لە ئیلام

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

بەوێنە.. مۆزەخانەی فەلەکولئەفلاک لە ئیلام

 مۆزەخانەی فەلەکولئەفلاک (یان قەڵای شاپورخاست) یەکێکە لە مۆزەخانە ئەنترۆپۆلۆژییە بەنرخەکانی پارێزگای لوڕستان، کە دەکەوێتە قەڵای مێژوویی فەلەکولئەفلاک.

 ئەم مۆزەخانەیە بۆ یەکەمجار لە سەردەمی پەهلەویدا، بە نمایشکردنی کۆمەڵێک بەڵگەنامەی فەرهەنگی دەستی پێکرد، بەڵام لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩، چالاکییەکەی وەستا. دواجار لە ساڵی ١٩٨٨ و دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و عێراق، چالاکیی مۆزەخانەکە دەستی پێکردەوە و بوو بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندە فەرهەنگی و مێژووییەکانی ناوچەکە.

قەڵای فەلەکولئەفلاک، کە دەکەوێتە دڵی خوڕەم ئاباد، نەک هەروەک میراتێکی بەنرخی مێژوو و کولتووری لوڕستان و کوردستان ناسراوە، بەڵکوو بە مۆزەخانە سەرنجڕاکێشەکانییەوە، دەرفەتێکی دەگمەنی بۆ زانینی مێژووی دێرینی ئەم زەوییە ڕەخساندووە.

 مۆزەخانەی ئەنترۆپۆلۆژی ئەم بەشە بە خستنەڕووی دیمەنی داب و نەریت و ڕێوڕەسم و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی لوڕستان و کوردستان، دەرکەوتنێکی جوانی کولتووری دەوڵەمەندی ئەو ناوچانەی پیشان داوە. سەردانکەران دەتوانن بە چاودێریکردنی پەیکەرە ورد و ھاوشێوەکراوەکانی ڕێوڕەسمی ھاوسەرگیری، کۆچی کۆچەری، ژیانی گوند و بەرد نەخشاندن، گەشت بۆ قووڵایی کولتووری ڕەسەنی ئەم خاکە بکەن.

 مۆزەخانەی شوێنەواریی ئەم بەشە، یەکێک لە دەوڵەمەندترین کۆمەڵە شوێنەوارییەکانی ناوچەکە بە هۆڵە گەورەکانی و بەرهەمە مێژووییە بەنرخەکانییەوە هەیە. برۆنزی لوڕستان، لەوانەش چەکی جەنگ، کەلوپەلی ڕێوڕەسم و ناشتن و شتە بچووکەکانی پەرستگای بەردینییەکان، تەنیا بەشێکن لەم گەنجینەیە بەنرخە.

 هەروەها مۆزەخانەی پلانێتاریۆم ئەزموونێکی ناوازەی بۆ سەردانکەران دابین کردووە، بە دروستکردنی ڕەمزی ئەشکەوتێکی پێش مێژوو، کە بە دەستکەوتەکانی مرۆڤی سەرەتایی دەیانناسێنێت، وەک دۆزینەوەی ئاگر و دروستکردنی کەرەستەی بەرد. سەردانی ئەم قەڵا و مۆزەخانەیە ئەزموونێکی بەنرخە بۆ ئەوانەی ئارەزووی مێژوو و فەرهەنگی لوڕستان و کوردستان دەکەن، هەروەها پردێکی جوان بۆ ڕابردووی دەوڵەمەندی ئەم خاکە دروست دەکات.