گرووپی موزیكی كلاسیكی سلێمانی نمایشێكی بێوێنه‌ پێشكه‌ش دەکات

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

گرووپی موزیكی كلاسیكی سلێمانی نمایشێكی بێوێنه‌ پێشكه‌ش دەکات

 دەزگای روانگە، لە چوارچێوەی چالاکییە کولتووری و فەرهەنگییەکانیدا، کۆنسێرتێکی میوزیکی کلاسیک بۆ ژمارەیەک میوزیکژەنی لاو لە (گرووپی موزیکی کلاسیکی سلێمانی) پێشکەش دەکات، بە ئامانجی خزمەتکردنی میوزیک و هونەری کوردی و رەخساندنی دەرفەت بۆ میوزیککارە لاوەکان، وا بریارە رۆژی پێنج شەممە لە ساڵۆنی سینەما سالم لە تەلاری دەزگای سەردەم ئێوارەیەکی هونەری ساز بکرێت.

 لەمبارەیەوە، سه‌ربه‌ست مه‌نمی، به‌رپرسی بەشی روانگەی کولتوور له ‌شاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "ئێمە وەک دەزگای روانگە، بەشی روانگەی کولتوور، کە ڕێکخراوێکی کولتووریی باکگراوند نەتەوەییە، بەردەوام گرنگیمان داوە بە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، هاوکات هانی گه‌نجانمان داوه‌ تا ئه‌سپی خۆیان له‌و بوارانه‌ی خه‌ونی له‌مێژینه‌یانه‌ تاو بدەن.

مه‌نمی گوتیشی:‌‌ "به‌رده‌وامین لە كار و چالاكیی میوزیک و هونەری کوردی، دەزگای روانگە له‌ سلێمانی هەمیشە لە هەوڵی گەشەپێدان و زیندووڕاگرتن و پاراستنی هونەر و کولتووری کوردییە، لە رێگەی پرۆژە و چالاکیی جۆراوجۆرەوە. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ داواكارین له‌ هونه‌ردۆستان ئاماده‌ییان هه‌بێت له‌م چالاكییه‌ هونه‌رییه‌، کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه ‌6ی 2ی 2025 كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ كافیتێریای سینه‌ما سالم لە شه‌قامی سالم لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت."