66
وەختی بەتەنێ بام، حسم بە غەریبیەکرد و، درم توندەبوو، هەموو دنیاشم لەپێش تاریکەبوو!
پاشیوەی لە ئیمتیحانەکانی قبوورکردنێ خەلاس بووم، بە کەیفخۆشی چوومۆ مارێ، قیسمی داخیلی (هافنەڕیگل) کە هەر بە ناوی جادەکەی لێی بوو کرابوو! تەلیفۆنم لۆ بەهرۆز گەراری کرد، پێی برێم کە ئەمنیان لە جامیعەی مۆزیقەی وەرگرت! بەران هوڕ دەمزانی هەر ئەوەی پێبرێم، یەکسەر دەرێ: ”ئەوە موناسەبەکی مهیمە و دەبی گۆرانdی موفەزەلی خۆم لۆ لێدەی (چاوی ڕەشی جوانە)“
بەران دەبوو هەر پێی برێم، تەلیفۆنم لۆی کرد و گۆتم: "مەڕحەبا کاک بەهرۆز گەراری"
ئەویش گۆتی: " ئەهلەن کاک ڕزگار خۆشناو، ئەوە چیە ئێک دوو ڕۆژە دەنگت نیە؟"
گۆتم: "وەڵڵا زۆر مەشغوول بووم! ئەدی ئیمتیحانی قبوورم نەبوو!"
گۆتی: "وەڵڵا ڕاستەکەی هەر لە فکریشم نەبوو، ئەدی کوو بووی لە ئیمتیحانێ؟ خۆ ئەلحەمدولیلا وەریانگرتی؟“
گۆتم: " ناوەڵڵا ساقیت بووم!"
دیار بوو زۆر بەو قسەی تێک چوو، هەر زوو گۆتی: "کوڕە قسێ وا نەکەی! لۆ وەریاننەگرتی؟”
گۆتم: ”سوعبەتم لەگەرکردی! وەرگیرام!"
گۆتی: ”دە وا برێ ماخرا زندەقت بردم! ئەدی لۆ گۆتت ساقیت بووم؟"
گۆتم؛ " لەبەرەوەی ڕاستە، لە نەزەڕییاتی ساقیت بووم، بەس لە عەمەلی ناجیح بووم! لەبەرەوەی زۆربەیان ڕەئیان وا بوو، لەبەرەوەی تازە هاتیمە و زمانی ئەڵمانی نزانم، لە سوئالەکان حاری نەبوویمە"
گۆتی: "پیرۆزە بە درەکی خۆش، هەر موەفەق بی، ئەمن پێم گۆتی ئەگەر مۆزیقارەکی وەکی ڕزگار خۆشناوی وەرنەگرن، کێ وەرەگرن؟"
گۆتم؛: "ئەوجا لێرە کێ ڕزگار خۆشناویەناسی و چسوانن ئەمن چم کردیە؟"
گۆتی: "هەنکە مهیم ئەوەیە کە وەریانگرتی و ئەوە موشکیلەی ئیقامەشت لەکۆر بۆوە هەندە خەمت کەتبووە بەرێ، ئەوجا بەو موناسەبە خۆشەش بڕۆ عوودەکەی بینە و ئێک (چاوی ڕەشی جوان)ەی عەگیدیشم دەبی لۆ لێدەی."
ئەمنیش ئۆندە بەکەیف و زەوق بووم، ئەگەر بەهرۆز بیگۆتبا هەندەک زوڕناشم لۆ لێدە، لۆم لێدا!
ئەو هێوارەی هەتا درەنگی شەوێ قسەی خۆشنەکرد و مۆزیقەم لێدا و گۆرانینەگۆتن، هەتا ماندی بووین و خەون هات و چوون نووستین. ڕۆژێ پاشی سبەینێ زوو چوومە جامیعەی و لە تەلەبانم پرسی کە ئەمن تەلەبەکی تازەمە و ئەموێ ناوێ خۆ تەسجیل کەم، ناوەکیان پێ گۆتم بە سەهلی لەبەر ناکرا، گۆتیان بڕۆ (ئێڤیدێن شتێلێ)، مەکتەبی ئیدارەی تەلەبان، لۆ ناونووسینێ و ئیمتیحان و هەرچ ئیشەکی لەو جامیعەی عیلاقەی بە تەلەبان هەبی، عایدی وانە.
لە قاتی ئێکەم بوو زوو دیتمۆ و بە ئینگلیزی پێم گۆتن کە ئەمن دونێ ئیمتیحانی قبوورم هەبوو، وەرگیرام و پێویستم بە تەئیدەکیە کە ئەمن لێرە تەلەبەمە و ئەخینم، هەتا لۆ شوڕتەی ئەجنەبیان ببەم، پێشیوەی ڤیزەم خەلاس بی. ژنەکە گۆتی: "ناوت چیە؟"
ئەمنیش گۆتم: "ڕزگار حەسەن ئەحمەد“
دیار بوو ئەو ناوە لۆوی زەحمەت بوو، لۆیێ وەڕەقەکی دامێ و گۆتی: "ناوت لە جەواز سەفەری کوە، ئەوهام لۆ بنووسە!"
ئەمنیش گۆتم سەرچاو و، ناوەکەم لۆ نووسی و وێم داوە، ژنەکە پێشیوەی بچتە زگ فایل و مەلەفەکان، گۆتی لە کێهە قیسمی وەرگیرای؟ ئەمنیش وەبیرم هاتۆ کە کاغەزەکم لە جامیعەی لۆ هاتبوو لۆ مەوعیدی ئیمتیحانێ قبووری، باش بوو کاغەزەکم وێ بوو، دەرمهینا و دامە ژنەکەی، گۆتی: زۆر سوپاس ئەوە ئەمە لۆن ناردی! دەمەکی خۆش لە ناوەکەیە گەڕا، بەس هیچی نەدیتۆ. ژنەکەش ئۆندە باش لە ئینگلیزی تێناگەیشت، بەران ئۆندەی لێ حاری بووم کە نەتیجەی ئیمتیحانێ و قراری قیسمی تەئلیف و قیادەی مۆزیقەی هێشتا لۆ وان نەهاتیە، چونکە دونێ بوو بەلای کمی ڕۆژەکی دەوێ.
ژنەکە گۆتی: "ئیحتیمالی هەیە سبەینێ لۆن بێ، بەران دوو سبەی، سەدا سەت لێرەیە!"
گۆتم: "باشە سبەی نا دووسبەی دێمۆ کنتان"
گۆتی: "وەختی هاتی ئەو شتانەش لەگەرەخۆ بینە، خواحافیز"
چەند شتەکی لە وەڕەقەکی نووسی، بەس لە هەمووی نەگەیشتم! خوا حافیزیم لێ کردوو ڕۆیشتم.
گەڕامۆ مارێ، بەهرۆز، لە ساڵۆنی ئیستیقبالی قیسمی داخیلی کە لە تابیقی ئەڕزی بوو دانیشتبوو، دیار بوو کاغەزەکی لۆ هاتبوو ئەیخیندۆ، مەڕەحەبان لێک کرد و بەهرۆز گۆتی: "ئەوە لە کێ بووی؟"
ئەمنیش گۆتم: "وەڵڵا چوومە جامیعەی تەئیدەکم بدەنێ لۆ شوڕتەی ئەجنەبیان! بەران گۆتیان هێشتا ناوت نەهاتیتۆ، بەران سبەی نا دووسبەی ئەچمۆ“
زۆر عەجەلەم بوو وەختەکە زوو بڕوا و بچمە جامیعەی ئیشەکانم لۆ تەواو کەن، وەبیرم نایێتۆ ئەمن چمەکرد و کو وەختمەبردە سەر، ژۆرەکەی داخیلی گەلەک گچکە بوو، دە مەتر موڕەبەع نابوو، تەلەڤزیۆنیشم نەبوو، ئەڵمانیم نازانی جەریدە و مجەلە و کیتابان بخینمۆ، کوردەکانیشم باش ناناسین بچمە کنیان...
ئینتیزاری حەرقەیدکە بن...