ئەمساڵ ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانیی پاریس ساز دەکرێت

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ئەمساڵ ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانیی پاریس ساز دەکرێت

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمرۆ چوارشەممە 12/2/2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە عەلى دۆڵەمەرى، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا کرد."

ئاماژە بەوەش دراوە: "لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و پاریس کرا لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستەخوشکی نێوان هەردوو شارەکە و تیشک خرایە سەر ئەو پێشکەوتن و پەرەسەندنانەی لە هەولێرى پایتەخت هاتۆتە ئاراوە، پاشان جەخت لە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردن و بەھێزکردنی زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى فەڕەنسا کریەوە."

روونیش کراوەتەوە: "لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، ئاماژە بە ڕێکخستن و سازدانى ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی درا کە بڕیارە بۆ ئەمساڵ بە ئامانجى قوڵکردنەوەی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى فەرەنسی و بەدەستهێنانی پشتیوانی زیاتری ‌‌حکومەت و گەلی فەرەنسا لە کوردستان، ئەم ئاهەنگە بە بەشدارى خاتوو ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس و شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەپرسانى دیکەى شارەکە لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانی گەورەی پاریس سازبکرێت، کە بە دەستپێشخەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و بە هاوبەشی لەگەل سەرۆکایەتى شارەوانى پاریس ئامادەکارى بۆکراوە."