عەلی فەتحی، نووسەر و وەرگێڕ، قورئانی پیرۆزی بە شێوەزاری هەورامی بڵاو کردەوە.
لە رێوڕەسمێکدا لە قەزای خورماڵ، وەرگێڕانە هەورامییەکەی (قورئانی پیرۆز) ناسێندرا و بڵاو کرایەوە.
عەلی فەتحی، لە ماوەی 14 ساڵدا، توانیی بۆ یەکەمین جار (قورئانی پیرۆز) بۆ سەر شێوەزاری کوردی هەورامی وەربگێڕێت و بڵاوی بكاتەوە.
ئەو نووسەرە دەڵێت: ”ویستوومە لەم ڕێگەوە ڕەزامەندیی ئایینی بەدەست بهێنم و شێوەزاری هەورامییش زیاتر بە زیندوویی بهێڵمەوە.“


