پەیکەری شاعیری گەورەی کورد، (موفتی پێنجوێنی)، کە لەلایەن هونەرمەندی پەیکەرساز، (چێنەر نزار)ەوە دروست کراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە قەزای پێنجوێن دادەنرێت.
له‌مباره‌یه‌وه، هونەرمەندی پەیکەرساز (چێنەر نزار)، له لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: «ئەم پڕۆژە نوێیە، نزیکەی چوار مانگە کار لەم پەیکەرەدا دەکەم و ئامانج لێی زیندووڕاگرتنی کولتووری کوردی و کەسایەتییە دیارەکانی نەتەوەکەمانە و ناساندنیانە بە نەوەی نوێ و ئەو میوانە بیانییانەی سەردانی شارەکانمان دەکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد، پەیکەری شاعیری گەورەی کورد، موفتی پێنجوێنی و چه‌ند په‌یكه‌رێكی دیكه‌ی هونه‌رمه‌ندان، وه‌ك ماملێ و حه‌سه‌ن زیره‌ك، لەسەر ئەرکی بەڕێز (د، تەها ڕەسوڵ) و (کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت) جێبەجێ كراوه‌ن، دروستکردنی پەیکەرەکە به بەردی مەڕمەڕ داڕێژراوه، بەرزییەکەی 250 سانتیمەترە و لەسەر بنکەیەکی یەک مەتری دادەنرێت، گوتیشی: "به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێم، له‌م ساڵدا توانیم چه‌ند کارێکی هونه‌ری بۆ هونەرمەندان و شاعیرانی گەورەی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌نجام بگه‌یەنم .“


