لە وەرزی چوارەمی كنه و پشكنیندا، تیمێکی شوێنەوارناس توانیان لە ناوچەی خۆشناوەتی سەر بە ناحیهی سهكتان لە هەولێر، کۆمەڵێک کەرەستەی مێژوویی بدۆزنەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لهمهوبهر.
تیمەکە بریتین لە لێنکا ستارکۆڤا و کارێل نۆڤچێک لە زانکۆی پالمای چیک کە ماوەی 22 ڕۆژە لە گوندی " كونه فلووسه" كار دهكهن بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارەکان . ئەم هەڵمەتە شوێنەوارییە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی بەردەوام بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنە مێژووییەکانی ناوچەکە.
لینکا ستارکۆڤا، شوێنەوارناس، بە کوردستان 24ی ڕاگەیاند: لەم هەڵمەتەدا چەندین دۆزینەوەی گرنگمان ئەنجامدا، ڕۆڵی منیش بەڵگەنامەکردنیان بوو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سێ ڕەهەندی. ئێمە سەرنجمان خستە سەر گەڕان بەناو ئەشکەوتەکانی ناوچەی "کونه فلووس" کە بهوه ناسراوه ئەشکەوتێكی زۆرى ههیه، لەوێ هەوڵمان دەدا پاشماوەی ئایینی لەگەڵ شوێنەوارە مێژووییەکانی دیکە بدۆزینەوە".
تیمەکە لە ساڵی 2013 لهسهر داواى هاوكارێكیان، دەستیان بە کارکردن لەسەر شوێنەوارناسی هەرێمی کوردستان كرد، ستارکۆڤاش وتی زۆر خۆشحاڵە کە بەشداری پڕۆژەکە دەکات، بەتایبەتی کە ئەمساڵ گرنگییان بە ناوچەی سکتان داوە.
بەدرو کارێل نۆڤچیک، شوێنەوارناس، ڕاگەیاند، سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دهستهى شوێنەوارەکانی ناوچەکەوە بانگهێشت کراوین بۆ بەشداریکردن لەم پڕۆژەیەدا.
ئامانج لەم پڕۆژەیە لێکۆڵینەوەیە لە شوێنەوارەکانی نێوان سهكتان و کۆمسبان. ئەم ناوچەیە لە ڕابردوودا خهڵكى تێدا نیشتەجێ بووە و پڕە لە چەندین کەلوپەلی کۆن، تیمەکەش کار لەسەر بەڵگەنامەکردنیان دەکەن.
ههروهها، گوتی: "لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 200 شوێنی شوێنەواریمان دۆزیوەتەوە و بریتین لە ئەشکەوت و گۆڕ و گوندە دێرینەکان، ئهمهش وایكرد بە دەوڵەمەندی مێژوویی ناوچەکە سەرسام ببین. هیوادارین دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئەو شوێنە بەنرخانە بگرێتەبەر.
ئهوهشى خستهڕوو، كه تەنها لەم وەرزەدا نزیکەی 75 شوێنەواریان کۆکردۆتەوە، لەنێویاندا پارچه شوێنەوارێكه مێژووهكهى دهگهڕێتهوه بۆ سەردەمی بەردین”.
دۆزینەوەکانی ئەم دواییە بریتی بوون لە پارچە بەرد و گۆزه و ئامێرە کانزاییەکان کە لە پاشماوە شوێنەوارییەکان دەرهێنراون. هەموو شوێنەوارەکان پێش ئەوەی وێنەیان بگیرێت، پاککراونەتەوە و ژمارەیان بۆ دانراوە و بەرواریان بۆ دانراوە ههروهها بەڵگەیان لەسەر دانراوە بۆ ئەوەی دیاری بکرێت کە سەر بەو سەردەمەن. لە کۆتاییدا لە کۆگاکانی شوێنهوارى کۆیە ههڵدهگیرێن.
هێمین حسێن، نوێنەری فهرمانگهى شوێنهوارى کۆیە دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو شوێنەوارانە دهپارێزرێن و دەشڵێت: هیچ شوێنەوارێک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات ناکرێ، بەو پێیەی یاسای شوێنهوارى عێراق و کوردستان ڕێگە بەو کارە نادات.
شایانی باسە کە له زۆربەی ئەشکەوتەکانی هەرێمی کوردستان شوێنەواریان تێدا ئاشکرا کراوە کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی پێنج هەزار ساڵ پێش زایین، ئەمەش ڕەنگدانەوەی میراتی دەوڵەمەندی مێژوویی ناوچەکەیە و پێویستی بە پاراستنی ئەم شوێنە بەنرخانە هەیە کە بەشێکن لە ناسنامەی کولتووری و مێژوویی كوردستان.