دکتۆر عەبدوڵا ئەبریشەمی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە ساڵی (١٩٣٢) له شاری مەهاباد لەدایک بووە، له ته‌مه‌نی ١٤ و ١٥ ساڵی، که خوێندکاری ناوه‌ندی بوو، لە ساڵی ۱۹٤٦ چاوی بە کۆماری کوردستان که‌وتوو و گوێبیستی وتاری پێشەوا قازی بوو، ئه‌و قسه‌یه‌ی له مێشک‌دا مایەوە “ئێمه به چه‌ک چمان ده‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته زاڵه‌کان پێ ناکرێ، ده‌بێ فێره زانست بین و له بواری زانسته‌وه بۆ ڕزگاربوون له بنده‌ستی هه‌وڵ بده‌ین.”
ئەبریشەمی له ساڵی ١٩٥٦ له زانکۆی تەورێز دکتۆرای لە بەشی ده‌رمانسازی وه‌رگرتووە، دوایی گه‌ڕایەوە مەهاباد.
دکتۆر عبدوڵا له ساڵی ١٩٥٩ لەگه‌ڵ یه‌کێک له کچه‌کانی پێشەوا (به ناوی گه‌لاوێژ، کە ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ) بووە، ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە و بووە خاوەن کوڕێک و سێ کچ، به‌ڵام بەداخه‌وه هاوژینەکەی له ساڵی ١٩٩٩ به نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه ماڵئاوایی لێ کرد.
ئەبریشەمی له مەهاباد ساڵی ١٩٤٨ هەوڵی دامه‌زراندنی پۆلی چوار و پێنجی ناوه‌ندیی داوە، بەڵام بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە له زانکۆی تەورێز، له خۆپێشاندانه‌کانی سیاسی دژ به رژیم ماوه‌یه‌ک گیراوە و پرۆژەکەی سەری نەگرتووە.
لەکۆتایی ده‌یه‌ی ١٩٦١ لەگەڵ چه‌ند که‌سێک هه‌وڵی دامه‌زراندنه‌وه‌ی پارێزگای موکریانی به ناوه‌ندی مەهاباد ده‌ست پێکردووە.
له ١٩٧٤، که سەدام حوسێن، هێرشی بۆ سه‌ر کوردستان دژ به شۆڕشی کوردی باشوور دەستپێکرد، ده‌ستی به نووسینی وتاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کردووە.
دوای ئەوەی لە شاری مهابادەوە کۆچ بەرەو تاران دەکات، لەگەڵ چه‌ند که‌سایه‌تیی کورد، له ١٩٩٩ کۆڕی کوردانی «مه‌رکه‌ز» یان دامه‌زراند (جامعه کردهای مقیم مرکز) بەو هۆیەشەوە چەندین جار خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشراوە، یه‌کێک لە رێزلێنانەکان له لایه‌ن کۆری کوردانه‌وه (له ٢٠٠٣)، ئه‌ویتر له ٢٠٠٨ له لایه‌ن پێکهاته‌ی «فرهنگ و تمدن ایران» به سەرپەرشتیی میر حوسێنی موسەوی له زانکۆی تاران.
دکتۆر ئەبریشەمی له ٢٠٠٧دا گه‌ڕایەوه بۆ شاری مەهاباد.
له به‌هاری ١٩٧٩ بۆ دامه‌زراندنی زانکۆی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی چه‌پی کورد و ئێرانی وه‌خۆ که‌وت و به‌ڕێوه‌به‌رییەکه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت.
لەسه‌ره‌تای ١٩٨٠ بۆ لابردنی گه‌مارۆی ئابووری، وێرای به‌شێک له خه‌ڵکی مەهاباد تێ کۆشا، هه‌ر به‌و چه‌شنه بۆ به‌رگری له شه‌ڕی ناوشار، وێڕای تاقمێک له دانیشتوانی شار درێژه‌ی به چالاکی دا. له خه‌رمانانی هه‌مان ساڵ له شۆرای نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو له مزگه‌وته‌کانی مەهاباد، وه‌ک سه‌رکرده ده‌ستبه‌کار بوو.
له ٢٧ گه‌لاوێژی ١٩٨١ کاتێک سه‌رۆکی ته‌ندروستیی ناوچه‌ی مه‌هاباد بوو، له لایه‌ن به‌کرێگیراوێک (به‌ده‌ست چه‌کدارێکی کورد) به مەبەستی تیرۆر له پشت سه‌ره‌وه ده‌ستڕێژی لێ کرا و له ئاکامدا به‌شێک له مه‌ودای دیتن و بیستنی له‌ده‌ست دا و له‌سه‌ر کار نه‌ما، مه‌هابادی به‌جێ هێشت و بۆ ماوه‌ی ٢٥ ساڵ له تاران نیشته‌جێ بوو. دوای لێکۆڵینەوە، ئه‌و تێرۆریستە که‌وتبووە بنده‌ستی هێزه‌کانی سه‌ر بە ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رنه‌که‌وتووه به فه‌رمانی کێ و کام بنکه ویستوویەتی دکتۆر عەبولا تیرۆر بکات.