بارزانیی نه‌مر له ساڵی (1958) سه‌ردانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌ویی كرد“
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، شاعیر و ئاوازدانه‌ر، نووسه‌ر (دارا هه‌ورامانی)، له چاوپێكەوتنێكیدا لەگه‌ڵ (باسكورد)، باس له كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و ساڵی (1977) به ده‌ستپێك بۆ كاری هونه‌ریی خۆی دادەنێ. وه‌ك خۆی گوتی: ”یه‌كه‌م به‌رهه‌مم به گۆرانیی ئای به‌ناز ده‌ست پێكرد، كه له یادی نه‌ورۆز بوو و له ته‌له‌ڤزێۆنی كه‌ركووك ده‌ركه‌وت“.
داراهه‌ورامانی له قسه‌كانی نیگه‌ران دیار بوو، گوتی: ”به‌داخه‌وه هیچ كه‌س خه‌مخۆری هونه‌رمه‌ندان نییه.“
(باسكورد): هونه‌رمه‌ند دارا هه‌ورامانی كێیه و كه‌ی چووەته ناو بواری هونه‌ری گۆرانی گوتن؟
دارا هه‌ورامانی: من دارا محەمه‌د عوسمان، ناسراو به دارا هه‌ورامانی، له ساڵی (1956) له گوندی به‌ڵخه‌ی هه‌ورامان له‌دایك بووم، له ساڵی 1961 چوومه فوتابخانه، له‌سه‌ره‌وتای منداڵییه‌وه خولیام گوتنی سرووده نیشتمانی و كوردستانییه‌كان بوو، باوكم هونه‌ردۆست بوو. بنه‌ماڵه‌ی ئێمه هه‌میشه له نێوه‌ندی هونه‌ر و كوردایه‌تی دووانه‌یه‌كی دانه‌بڕوا بوو، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ستبوونمان به ڕێبازی بارزانی و كوردایه‌تی.
(باسكورد): چۆن یه‌كه‌م وێستگه‌ی هونه‌رییت ده‌ست پێكرد؟
دارا هه‌ورامانی: ئه‌گه‌رچی له به‌یانی یازده‌ی ئازار، سەرەتای كاری هونه‌ریم له ساڵی (1978) به گۆرانیی (به‌ناز به‌ناز) ده‌ستم پێكرد، کە له ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام درا، له‌نێو خه‌ڵكی ڕۆشنبیر و هونه‌ردۆسته‌كه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی هه‌ر به‌زوویی ناسرام و تۆمارگاكانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌میان بڵاو كردمه‌وه. ئه‌گه‌رچی زه‌مه‌نێكه كاری هونه‌رییم كه‌مه، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش به‌رهه‌مه‌كانم له‌ناو جه‌ماوه‌ر و گوێگری هونه‌ری كوردی به‌زیندوویی ماونه‌ته‌وه.
(باسكورد): هه‌ست ناكه‌ن خه‌ریكه له دیدی بینه‌ران و هەواداران ون ده‌بن، بۆچی؟
دارا هه‌ورامانی: هۆكاری ونبوونم له‌ناو گۆڕپانی هونه‌ری گۆرانی گوتندا، یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌ن، دووه‌م به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كان، كه هه‌موو ده‌ركه‌وتن و په‌خشكردنی به‌رهه‌مه‌كان و ڕێكخستنی به‌رنامه و دیداره‌كانیان بووەته براده‌رایەتی، بۆیه منیش هیچ كات نامه‌وێ به داوا و خۆبردنه‌پێشه‌وه به‌رنامه‌م بۆ بكرێت، هه‌ر ئه‌مە هۆكاره‌كەیە.
(باسكورد): تا چه‌ند هونه‌رمه‌ندانی هه‌ورامان كاریگه‌رییان له‌سه‌رتان هه‌بووه؟
دارا هه‌ورامانی: وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، باوكم و بنه‌ماڵه‌كه‌م كاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌بووه، هەروەها كاریگه‌ریی مامۆستا عوسمان كێمنه‌یی و خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند جه‌میل نه‌وسوودی له‌سه‌رم هه‌بووه، به‌تایبه‌ت لە چڕینی سیاچه‌مانەدا.
(باسكورد): هاتنه‌پێشه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ونبوونی ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان هەبووە؟
داراهه‌ورامانی: هاتنه‌پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی بەتوانا له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی هه‌ورامان، ونی نەكردووین، به‌ڵكوو بۆ ئێمه جێگای سه‌ربه‌رزین و ئەوان به مامۆستای هونه‌ر بانگمان ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆخۆی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌وه تازه‌یەیە، كه له مەیدانە‌كه‌دان و له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ئێمه ده‌ڕۆن.
(باسكورد): ساڵی هه‌شتاكان چ پێوه‌رێك هه‌بوو تا بوون به هونه‌رمه‌ند؟
دارا هه‌ورامانی: یه‌كه‌م پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی هونه‌رمه‌ند، ده‌بوو تۆنێكی پاك، خاوه‌ن به‌هره‌ی هونه‌ری، دواتر بابەتی شیعر، هه‌موو كه‌س نه‌یده‌توانی ببێ بە هونه‌رمه‌ند.
(باسكورد): پەیوەندیی نێوان هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له چ ئاستێكدایه؟
داراهه‌ورامانی: پەیوەندییەكی زۆر باش له‌نێوانیاندایه.
(باسكورد): تا چه‌ند شه‌وئاهه‌نگه‌كان مه‌نزڵی به‌شداریكرد‌ن بوو؟
داراهه‌ورامانی: له ڕاستیدا قه‌ت به‌شداریی شه‌وئاهه‌نگه‌كانم نه‌كردووه و هیچ كات خولیای نه‌بووم، مه‌به‌ستیشم بێبه‌هاكردنی ئه‌و شه‌وئاهه‌نگانه نییه، به‌ڵكوو ئه‌ویش هونه‌ره بۆ خۆی، به‌ڵام من حه‌زی لێ ناكه‌م. تەنیا له گه‌شته‌كانی خانه‌ی مامۆستایان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هاوته‌مه‌نی ئه‌و سه‌رده‌مه له قه‌ره‌داغ به‌شدار بووم.
(باسكورد): مێژووی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕۆڵی ئێوه له‌و نێوه‌نده هونه‌رییه چی بوو؟
دارا هه‌ورامانی: تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی تاكه تیپ بووه، كه له ساڵی (1954) مۆڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌غدا وه‌رگرتووه، له‌و ته‌مه‌نه‌وه به سه‌دان كه‌سی كردووەته هونه‌رمه‌ند، له 18ی 10ی ساڵی 1958، كاتێ بارزانیی نه‌مر له سۆڤیه‌ت گه‌ڕایه‌وه و هاته شاری سلێمانی، یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی كورد بوو سه‌ردانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌ویی كرد، كه ئه‌و كات باره‌گای تیپ له سابوونكه‌ران بوو، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له پێشوازی بارزانیی نه‌مردا بوون، هونه‌رمه‌ندان (قادر دیلان، ساڵح دیلان، به‌هه‌جه‌ت سه‌عاتچی و نه‌جات عه‌بده) بوون، هه‌ر ئه‌وكات بارزانیی نه‌مر هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی ده‌ربڕی، هه‌ربۆیه به سوپاسه‌وە له ساڵی 2007 جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی، له شاری سلێمانی بینایه‌كی بۆ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی كرده دیاری.
(باسكورد): له‌نێوان نووسین و هونه‌ری گۆرانیگوتندا كامیان دوامه‌نزڵ ده‌بێت؟
دارا هه‌ورامانی: نووسین و گۆرانی وەك ماسی و چه‌من له‌لام، بێ هیچیان ناژیم.
دارا محەمەد عوسمان بەگ هەورامی، ناسراو بە عوسمان هەورامانی، لە ١/٧/١٩٥٦ لە گوندی بەڵخە لەدایک بووە. بۆ یەکەم جار خوێندنی سەرەتایی لە گوندی بەڵخە تەواو کردووە، دواتر چووەتە سلێمانی و لەوێ خوێندنی ناوەندی و خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی تەواو کردووە. بەشداریی تاقیکردنەوەی شەشی ئامادەیی کردووە و بە پلەی زۆر باش نمرەی بەدەست هێناوە. لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر کۆلێژی پەروەردەی بە پلەی (باشە)ی تەواو کردووە، خوێندنی ماستەری لە زمانی کوردی بە ناونیشانی (نامەی شیعری لە شیعرەکانی مەولەوی)، بە پلەی نایاب تەواو کردووە.
لە بواری هونەریدا بەرهەمەکانی لە ساڵانی ١٩٧٧ تاوەکوو ١٩٩٥ چەندین گۆرانی بۆ کەناڵی (کەرکووک) و کەناڵه کوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت (كوردستان تیڤی) تۆمار کردووە و لە بواری ئەدەبییشدا ماستەرنامەکەی چاپ کراوە، هەروەها دوو کتێبی بە ناونیشانی (مێژووی میوزیکی هەورامان) بەرگی یەکەمی ٧٠٠ پەڕەیە و لە ساڵی ٢٠١٠ چاپ کراوە و بەرگی دووەمی هەمان کتێب بە ٧٢٠ پەڕە لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر ئەرکی فارووقی مەلا مسته‌فا چاپ کراوە.
پەرتووکەکانی:
١ - مێژووی میوزیکی هەورامان- بەرگی سێیەم.
٢ - فۆلکلوری هەورامان.
٣ - عوسمان کیمنەیی، دەنگی ڕەسەنی هەورامان.
٤ - هەڵبەستی ئازاد، کە بەرهەمی چەندین ساڵەیەتی.
هەروەها لە بواری نووسیندا، دەیان پەڕەگرافی لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاردا نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە، لەوانە:
١- گۆڤاری (ڕامان).
٢- گۆڤاری (چل ئاواز).
٣- گۆڤاری (شکار).
لە نموونەی ڕۆژنامەکاندا
١- رۆژنامەی (خەبات).
٢- رۆژنامەی (باس).
٣- رۆژنامەی (هەولێر).