شوکروڵڵای بابان ئەستێرە درەوشاوەکەی کوردستان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

شوکروڵڵای بابان ئەستێرە درەوشاوەکەی کوردستان

 نووسەر و شاعیری دیاری کورد، شوکروڵڵا بابان ساڵی 1923 له شاری سنە له دایک بووه. باوکی شوکروڵڵا، حاجی داوودخان، ناسراو به "کارگوزاری بابانی سنه" و دایکی، ئامینه، کچی فەخرولعولەما بوو.

 ناوبراو خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندیی له شاری سنە تەواو کردووە، ساڵی 1941 لەگەڵ فەروخ لقا شێخولئیسلامی، کچی نازم ئەلشریعه، ناسراو به "قازیی کوردستان" زەماوەندی کردووه.

 نووسەر و شاعیرە دیارەکەی کورد، ساڵی 1952 به ڕاوێژکاریی حاجی سەید محەممەد شێخەلئیسلام، دامەزراوە. بابانی، تەمەزرۆی خوێندن بووە تا له کۆلێژی ئەدەبیات و مافپەروەری زانکۆی تاران بەکالۆریۆسی وەرگرتووه.

 بابان، ساڵی 1958 له بەڕێوبەرایەتی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران دادەمەزرێ و بەرپرسی بەرنامەکانی زمانی کوردی له ئەستۆ دەبێ، هەروەها له ڕۆژنامەی کوردی کوردستانیش وتاری دەنووسی.

 ساڵی 1963 بووه به سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی رادیۆی کرماشان و چەند ساڵ دواتریش بوو به بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، پاش سێ ساڵ بووه به بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی پارێزگای کوردستان له شاری سنە.

 ئەم بێژەره ناسراوه له تەواوی سەردەمی ژیانیدا هەوڵی دەدا خزمەتی زمانی کوردی بکا و له ڕادیۆکانی تاران، کرماشان، سنە و ورمێ به شارەزایی بەرنامەکانی خۆی به زمانی کوردی پێشکەش به هۆگرانی فەرهەنگ، ئەدەب، مێژوو و عیرفانی کوردی دەکرد.