گەلەری ئایرین، بە هاوکاریی ناوەندی حەوت ڕەنگ، لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. موحسین ئەدیب) بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونه‌ردۆستانی له پایته‌ختی ڕۆشنبیری پێشانگای تایبه‌ت بۆ هونەرمەند (ڕه‌مزی قوتبه‌دین) دەكاتەوە و تابلۆ ڕه‌نگینه‌كان به ده‌ست و په‌نجه‌ی ئەو هونه‌رمه‌ندە نمایش ده‌كرێن.
له‌مباره‌یه‌وه، بەختیار سەعید، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، به (باسكورد)ی ڕاگه‌یاند و گوتی: "پێشانگای ڕه‌مزی قوتبه‌دین پێشانگایەکە لە نیگارکێشان و خۆشنووسی پێکهاتووە و چه‌ندین تابلۆی ئەندازە جیاوازی لەخۆ گرتووه." پێشانگای ڕه‌مزی قوتبه‌دین بۆ ماوەی پازده ڕۆژ لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە به‌رده‌وام ده‌بێت و له پێشوازیی میوانان و هونه‌ردۆستاندا دەبێت.
واده‌ی ده‌ستپێكردنی ئەم پێشانگایە ئەمڕۆ سێشەممە 18ی3ی 2025، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات و ڕۆژانی دواتر لە سەعات 10ی سەرلەبەیانی تا 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ڕه‌مزی قوتبه‌دین له‌دایكبووی ساڵی 1955ی شاری خانه‌قینه، خاوه‌نی سه‌دان شاكاری هونه‌ری شێوه‌كارییه و زۆر له كار و چالاكییه‌كانی له وڵاتانی ئه‌وروپا بووه.



