دوای چارەکە سەدەیەک هاوڕێنامە بە 10 بەرگ و زۆرتر لە 7000 لاپەڕەی A4 چاپ دەکرێتەوە و لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەست دەبێت.
هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد چاپی یەکەمی ساڵی 1999 لە شاری سلێمانی چاپ کراوە و لە نووسینی هاوڕێ باخەوانە.
زۆرتر لە چارەکە سەدەیەک بەسەر چاپکردنی چاپی یەکەمی پەرتووکی هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد تێدەپەڕێت، دروست ساڵی 1999 دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە زنجیرەی ژمارە 16، بە ژمارەی سپاردنی 203، لە چاپخانەی ڕوون لە سلێمانی چاپی یەکەمی بۆ كرد.

