ژمارە 102ی (ڕۆڤار) تایبەتە بە (ئەحمەد سالار.. سیمبوڵی شانۆی کوردی)

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ژمارە 102ی (ڕۆڤار) تایبەتە بە (ئەحمەد سالار.. سیمبوڵی شانۆی کوردی)

بەم زوانە ژمارەی نوێی (ڕۆڤار)، کە تایبەت کراوە بە هونەرمەند (ئەحمەد سالار ... سیمبولی شانۆی کوردی) دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەران.

(ڕۆڤار) بڵاوکراوەیەکی وەرزانەی ڕۆشنبیرییە، هەر ژمارەی تایبەتە بە داهێنەرێکی کورد، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەریدەکات.

لەم ژمارە تایبەتەدا، چەندان بابەت دەربارەی ئەزموونی شانۆیی ئەحمەد سالار دەخوێننەوە.

ناوەڕۆکی ئەم ژمارەیە تایبەتە بە بیلۆگرافیای ژیان و نووسین و چەند بابەت و ئەلبوومی وێنەی هونەریی تایبەت بە ئەحمەد سالار و شاکارە هونەرییەکانی.

 ئەم ژمارەیە هەریەک لە (ئەحمەد سالار، حەمەسوار عەزیز، ژیلوان تاهیر، حەیدەر عەبدولڕەحمان، دڵشاد مستەفا، یاسین قادر بەرزنجی، ئەنوەر قادر ڕەشید، گەزیزە، هیوا عەلی ڕەشید، ڕزگار کەریم، ئازاد بەرزنجی، هۆرێن غەریب، شوان کەریم، ڕێباز محەمەد جەزا، زاهیر عەبەڕەش، محەمەدفەریق حەسەن، دانا ڕەئووف، کامەران حاجی ئەلیاس، دێرین حامید، محێدین زەنگەنە، ئاشتی عوسمان دانش، عومەری کەریم ئاغا، فوئاد محەمەدئەمین سەڕاج) بە نووسینی بابەت بەشدارییان تێدا کردووە.