خانمە هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما، ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی به‌توانای سینه‌ما، (سەرگوڵ حوسین) كه خاوه‌نی چه‌ندین كاری هونه‌رییه و لە دراماکانی باران، كرێچییه‌كان و ده‌یان كاری دیكه‌ی هونه‌ری به‌شداریی كردووه، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (باسكورد)، باس له ئاسته‌نگی كۆمه‌ڵگە بۆ به‌هره و كاره هونه‌رییه‌كان ده‌كات و سەبارەت بە رۆڵبینین لە كاری هونەریدا دەشڵێت: ”هەر رۆڵێک دوور بێت لە داب و نەریتی کۆمەڵگاکەم ئەو رۆڵە نابینم.“
(باسكورد): خاتوو سه‌رگوڵ چۆن پێناسه‌ی خۆی ده‌كات؟
سەرگوڵ حوسین: سەرگوڵ حوسێن سلێمان لە شاری سلێمانی لەدایک بووم، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی و دواتر تەواوکردنی ئەکادیمای هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بەشی شانۆم. ساڵانێک لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان مامۆستا بووم و ئێستاش سەرپەرشتیاری هونەری لە یەکەی چالاکیی قوتابخانەکانم لە هۆبەی رۆژئاوا بەشی شانۆ.
(باسكورد): ئه‌گه‌رچی له هه‌ر دوو بواره‌كه‌دا ڕۆڵت گێڕاوه، ده‌پرسین نواندن له‌به‌رده‌م كامێرا، یان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كامیان قورسه؟
سەرگوڵ حوسین: بە بڕوای من نواندن بۆ هەر دوو بوارەکە قورس و ماندوویەتی خۆیی هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی شانۆ کارێکی راستەوخۆیە و هەست و دەنگ و ئەدات بەر بینەر ئەکەوێت، زەحمەتترە و بواری هیچ هەڵەیەکی تیادا نییە. (باسكورد): كام ڕۆڵ هه‌یه خاتوو سه‌رگوڵ نایه‌وێت بیبینێت و لای تۆ هێڵی سووره؟ سەرگوڵ حوسێن: لەبەرئەوەی ئەکتەرێکی کوردم، کار ئەکەم بۆ بەرەوپێش بردنی هونەر و کولتووری کوردی، هەر رۆڵێک دوور بێت لە داب و نەریتی کۆمەڵگاکەم ئەو رۆڵە نابینم.
(باسكورد): له‌نێوان كاره‌كته‌ری زنجیره درامای باران یان (كرێچییه‌كان)و كامیان به رۆح ڕۆڵه‌كه‌ت به‌رجه‌سته كرد؟
سەرگوڵ حوسێن: کاتێک کار بۆ هەر رۆڵێک ئەکەم لە رووی نواندنەوە بە هەست و رۆحەوە کاری بۆ ئەکەم، دوو کارکتەری جیاواز بوون، (شەیدا) کارەکتەرێکی پڕ خەم و ئازار بوو، جیاواز لە کارەکتەری (رووناک)، کە دنیایەکی تایبەت بە خۆی ئەژیا و بیری بەس لای ئامانجێکی تایبەتی خۆی بوو.
(باسكورد): كام به‌رهه‌می هونه‌رییت یه‌كه‌م ئه‌زموون و ده‌ركه‌وتن بوو له بواری دراما؟
سەرگوڵ حوسێن: یەکەم بەرهەمم وەک دەرکەوتن لە درامایا کارەکتەری (شەیدا) بوو لە درامای باران.
(باسكورد): هه‌میشه ده‌گوترێت هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر خاوه‌نی سه‌دان كاری شانۆیی بێت، ناگات به یه‌ك ده‌ركه‌وتنی شاشه، تۆ چی ده‌ڵێی؟
سەرگوڵ حوسێن: بۆ ئەم پرسیارە، وەک ئەوەی بچیتە ناو خەڵکی ئاسایی و هەموو ماڵەکانەوە، بەڵێ ئەمە راستە، بەڵام بیرمان نەچێت زۆربەی ئەوانەی ئێستا کار بۆ شاشەکان ئەکەین، یان شانۆکار بووین یان پەیمانگای هونەرە جوانەکانمان تەواو کردووە، ئەگەر هەر یەکێکمان لە شانۆدا نواندنێکی باشمان پێشکەش نەکردبێت و وەک ئەکتەر نەناسرابین، ئەوە لەوانەیە نەمانتوانیایە بەرەو دراما و سینەما هەنگاو بنێین.
(باسكورد): هیچ كات هونه‌ر تووشی ئاسته‌نگی كردوویت؟
سەرگوڵ حوسێن: بۆ هەموو ئافرەتێک، کە هەنگاو بەرەو کارێکی قورس ئەنێت تووشی ئاستەنگییش ئەبێت، بەڵێ تووشی زۆر ئاستەنگی بووم و بەردەوامیش ئەو ئاستەنگییانە بە شێوەی دیكه دووبارە ئەبنەوە.
(باسكورد): مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته ئه‌كته‌ر ده‌بێ له ژیانی هونه‌رییدا شانۆ یه‌كه‌م وێستگه‌ی بێت؟
سەرگوڵ حوسێن: زۆرجار وەکوو بۆچوونی خۆم گوتوومە، هونەر بەهرەیەکی ئیلاهییە، ئەگەر ئەو بەهرەیەت نەبێت هیچ ئەکادیمیایەکی هونەری ناتوانێت بتکات بە ئەکتەر یان دەرهێنەر، بەڵام هەر گەنجێک کە تازە دێتە بوارەکەوە، پێویستی بەوەیە خۆی پەروەردە بکات، مەرج نییە پێشتر شانۆی کردبێت، ئێستا دوو کۆلێژی سینەما لە شاری سلێمانی و لە شاری هەولێر هەن، کەواتە ئەو فێرخوازانە یەکسەر ئامادە ئەکرێن بۆ نواندنی بەر کامێرا.
(باسكورد): له‌و ڕۆڵانه‌ی به‌رجه‌سته‌ت كردوون، كامیان له كه‌سایه‌تیی خۆت نزیك بووه؟
سەرگوڵ حوسێن: ئه‌و رۆڵانه‌ی بینیومن چ لە شانۆ یان سینەما و دراما، ئەتوانم بڵێم هیچیان لە سەدا سەد لە کارەکتەری سەرگوڵەوە نزیک نین.
(باسكورد): ئێستا بینه‌ری شاشه‌ی كوردی چی ده‌وێت؟ تراژدیا یان كۆمیدیا؟
سەرگوڵ حوسێن: کۆمیدیا بێت یان تراژیدیا، هەردووکی بابەت و کێشەی کۆمەڵگان، وەک چۆن ژیان پێک دێت لە خۆشی و ناخۆشی، ئێمەش لە هونەردا باسی ژیان ئەکەین بە شێوەکی هونەری، بۆیە هەردوو ئاراستەکە پێویستە هەبێت، بەڵام بە بڕوای من لەناو ئەم جەنجاڵییەی ژیانی ئێستای تاکی کورد کۆمیدیا زۆر پێویستترە وەک ئارامییەک بۆ مێشکی بینەر.
(باسكورد): به‌رهه‌م و پڕۆژه‌ی نوێت چییه؟
سەرگوڵ حوسێن: بۆ چەند کارێک لە شانۆ و دراما ئاگاداریان کردوومەتەوە، بەڵام هیچیان نەکەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە
. (باسكورد): چیت هه‌یه بۆ (باسكورد)؟
سەرگوڵ حوسێن: رێز و سوپاس و دەستخۆشیم بۆ (باسكورد) و ئێوەی بەڕێز، ماندوو نەبن و هەر هەبن بۆ خزمەتی هونەر و کولتووری کوردی.