چار پێنج ڕۆژن مابوون لەو غوڕفەی کە لێبوین، بەهرۆز ڕۆژەکی هاتە کنم، عەلا ئەساس شوققەکی دوو غوڕفەیی دیتیتۆ لە جادەکی نێزیک ساحەی (یاکۆمینی)، بەران نزانم دیتبووی، یا هەر لە گۆترەو ترک و خوا! گۆتی دەبی بچینە مەکتەبی عەقاڕات (٤٠٠٠) شلینگی بدەین کە دەیکردە تەقریبەن (٣٠٠) دۆلار، ئەوە بەس عموولەکەی بوو، زائیدەن ئیجاری دوو مانگانیش، کە پێشوەخت بدەین وەکی ئیداع (٦۰۰) دۆلار.
بەران ئەوەی کە نە مەکتەبی عەقاڕات و نە ئەمەشەنزانی، بە قراری دائیرەی شوڕتەی خانی دروستکردن، حەقی نەبوو نە غوڕفە و نە شوقەکانی ئەو عیماڕەی بە هیچ نەوعەک بەکرێ بدا، چونکە ئۆندە عەیب و کموکورتیی هەبوو، کابراش سەختەچی و پارەی چاکردنێی نەبووە! ئەمەو زۆر خەرکیتکە ئەو جێیەن گرتو تووشی موشکیلە بوین بەران دوایێ بەحس و لۆکەم.
چووین پارەکەن دا و کلیلن وەرگرتن و ڕۆژی چارشەم ٣٠ - ٩ -١٩٨١ بە سەیارەی بەهرۆزی جانتا و هەموو کەلوپەلن نەقری شوققەی تازە کرد، مارەکەی نوێش بە سەیارەی هەر سێ چار دەققە لە ماری قەدیم (قیسمی داخیلی) دوور بوو. بە دوو جار تەواو بوو، شوققەکە ئێک ژۆری درێژ بوو کرابووە سێ بەش، مەتبەخ، هۆل، ژۆرێ نووستنێ، حەمام و ئەدەبخانەشی لە دەرێ بوو، موشتەڕەک بوو لۆ چار پێنج کەسان.
هەر چووینە ناو شوققەکەش، بەهرۆز گۆتی: " ژۆرێ نووستنێ لۆ من، هۆلیش لۆ توو، مەتبەخیش لۆ هەردووکمان!"، ئەمنیش گۆتم؛ " ئەتوو حوڕییەتێ خۆ لەو غورفەی وەرەگری، بەران ئەمن حوڕییەتم نابی، چونکە ئەتوو بچیە دەرێ و بێیەوە ژۆرێ، دەبی هەر بەسەر غوڕفەی مندا بێی و هیچ ڕێی دیش نیە."، بەران حەزم نەکرد لە ئێکەم ڕۆژی ئەوەی بکەمە موشکیلە و، تازە ئەمە ئێرەن بە ئیجار گرتیە و نتانین پەشێمان بینۆ.
بەران حسمەکرد و ئەمزانی کە ئەمە لەو شوققەی لەگەر بەهرۆزی، زۆر پێکڕان نامینێینۆ، چونکە هەرئێک لەمە ژیانەکی خاسی خۆی هەیە، هەتا ئەگەر دوو براش بن، بەو نەوعەی لەگەر ئێک ئیدارە ناکەن. لەگەر بەهرۆزی ئەوها ئیتیفاقم کرد، کە ئەگەر ئەمن شیوم لێنا، ئەوە بەهرۆز قاپەکانەشوا و ئەگەر ئەویش لێینا ئەوە ئەمن قاپەکانەشۆم.
ئیشەکە باشەڕۆیی، بەران هەندەک جار مەجبوورەبووم هەردوو ئیشەکان بەخۆ بکەم. بێجگە لە شوققێمە، لەو قاتەی ئەمەی لێبوین چار پێنج غورفەی دیکەی تێدابوون و هەمووشی بەکرێ درابوون و خەرکی تێدابوو. هەر لۆ ڕۆژێ دوایێ ئێکەکم لەو کەسانە دیت، کە وەخت بوو هەر لە جیێ خۆ بەرببمۆ! چم هاتە بەرامبەر؟ کچەکی بارابەرزی ڕێکوپێک و جوان دەتگۆت مەلیکەی جەمالە، ڕووخۆش و شەرمن، چەند بە نەرمی پێی گۆتم (گوتن مۆڕگن)، بەیانی باش! ئەمنیش باش بوو ئۆندەمەزانی و جوابم داوە، بەس لە درێ خۆم گۆت بریابا کوردبا هەتا پێی برێم: ”بەیانیت هەزار، نا ملیۆن جار باش ئەی حۆری بەهشتێ!“
هاتمۆ ژۆرێ حسم کرد ئەو کچە لە ئێکەم نەزڕەی تیری عەشقێ خۆی لێدام و ئێکسەر عەشقی بووم، دەمەکی خۆش لە ژۆرێ تاسابووم! بە خۆشم نازانی، ئەوە خەون بوو، دالغە بوو، یا حەقیقی بوو؟ هەرەچوومە دەرێ و چاومەگێڕا بەرکەم ئەو شۆخە جوانەی ببینمۆ، بەران بزر بوو. هێشتا هەر قسەشم لەگەری نەکردبوو، بەران حاسەی شەشەم و حەفتەمم ئەوها وەکار کەتبوون و پێیانەگۆتم، ئەو کچە ئەبتە برادەرت و عیلاقەشی لەگەر دروستەکەی.
هەر تمەشای پەنجەرەمەکرد، بەرکەم کچەکە بێتە دەرێ و بیبینم، بەو شەرتەی حس نەکا ئەمن تەعقیبیەکەم، گۆتم با لێم نەترسێ. گیتارەکم کڕیبوو، ناو ناوە عەزفمەکرد، دەرکێ شوققەشم بڕەک کردبۆوە، دەمگۆت بەرکەم ئەو مۆزیقەی عەقر بگری و قسەم لەگەر بکا، بەران ئیستیفادەی نەبوو، دوایێ زانیم ئەو کچە لەگەر دەستەخوشکەکەی، تازە دەست بە خیندنێکەن لە جامیعەی وەرگیرابوون، خەرکی مقاتەعەکی جیرانی ئێرەنە و ناوی (کێرنتن)ە، وەکی مە هاتبوونە غوڕفێ خۆیان و هەندەک کەلوپەلیشیان لەگەرەخۆ هینابوو، بەران شەمووی گەڕابوونۆ و ئێوارێ ئێکشەم دێنۆ.
ئەمن ئەو موعلووماتەم دوایێ زانی! لۆیێ چەند چاومە گێڕا و لە دوویەگەڕام نەمدەدیتۆ، لەخوامەویست شەموو ئێکشەمێ زوو بەڕێ بکەم، هەتا کچەکە بێتۆ، ئەمن بە درشکاوی عیڕاقم بەجێ هێشت، گەنجەکی عاشق بووم، بەران ئەو کچەی خۆشمەویست خیانەتی لێ کردم و لە وەعدی خۆی پەشیمان ببۆوە لۆیێ ئەمن بە عام هەموو کچەکم لە پێشچاوی کەتبوو تەسەوڕیشمەکرد قەت جارەکی دی درم ناچتە سەر هیچ کچەکی و عەشقی کەس نابم. لۆیێ کە هەر ئێکەم جار ئەو کچەم دیت و عەشقی بووم، لەکنەمن شتەکی زۆر غەریب بوو کە نە تەسەوڕ و نە باوڕمەکرد. ڕۆژی ئێکشەم، هێوارێ هەردوو کچەکان هاتنۆ گڕاتس...
هەتا حەرقەی دادێ...