كتێبی (نامه‌ی شیعری مه‌وله‌وی) لە سلێمانی بڵاو كرایەوه، لەمبارەیەوە هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان هه‌ورامانی، نووسه‌ر و ئاماده‌كاری کتێبەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "کتێبی نامه‌ی شیعری له شیعره‌كانی (مه‌وله‌وی) و یاده‌ورییه‌كانی، لەم كتێبەدا جگە لەوەی لە هەندێک شوێندا لێکدانەوەی خۆمم کردووە و لەسەر نووسینەکان قسەم کردووە، لە زۆر شوێنیش‌دا وەکوو ئەمانەتێکی مێژوویی، ده‌ستنووس و بیره‌وه‌رییه‌كانی وەکوو خۆی دانراونه‌ته‌وه، تەنانەت لاپەڕەکانیشم دەستنیشان کردوون، ئەوەی کە کرۆکی باسەکەیە، قسەی ئەو یادەوەرنووسینانەیە.“
کتێبی (نامه‌ی شیعری) به قه‌باره‌ی(140) لاپه‌ڕه و به سپۆنسه‌ری پڕۆفیسۆر د تاهیر عه‌بدوڵا هه‌ورامی، به تیراژی (1000) دانه، لەسەر ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی سایه له سلێمانی چاپ كراوە.
له‌نێو كتێبه‌كه‌دا (90) نامه‌ی شیعری به زاراوه‌ی هه‌ورامی نووسراونه‌ته‌وه، (12) نامه به زمان عه‌ره‌بی، (38) نامه‌ی شیعری به زمانی فارسی. نووسه‌ر گوتیشی: ”مه‌به‌ست له‌م زمانه‌وانییانه بۆ ئه‌وه‌یه، تاوه‌كوو خوێنه‌رانی دیكه‌ش ئاشنا بن به توانا و لێهاتوویی ئه‌م كەڵه‌شاعیره‌ی كورد.“
دارا محەمەد عوسمان بەگ هەورامی، ناسراو بە عوسمان هەورامانی، لە ١ی ٧ی ١٩٥٦ لە گوندی بەڵخە لەدایک بووە، بۆ یەکەم جار خوێندنی سەرەتایی لە گوندەكەی تەواو کردووە، دواتر چووەتە سلێمانی و لەوێ خوێندنی ناوەندی و خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی تەواو کردووە. بەشداریی تاقیکردنەوەی شەشی ئامادەیی کردووە و بە پلەی زۆرباش نمرەی بەدەست هێناوە. لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر کۆلێژی پەروەردەی بە پلەی (باشە) تەواو کردووە، خوێندنی ماستەری لە زمانی کوردی بە ناونیشانی (نامەی شیعری لە شیعرەکانی مەولەوی)، بە پلەی نایاب تەواو کردووە.
