وا بڕیارە بهمزوانه بەرنامەی (زوومی زام)، بەرنامەیەکی کۆمیدی تەنزی کۆمەڵایەتی له کەناڵی (ئێڵدی فامیلی) پەخش بکرێت.
لەمبارەیەوە، هونەرمەند و سینارست و دهرهێنهر (ئومێد كهمال)، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: ”بەرنامەی (زوومی زام) بەرنامەیەکی کۆمیدیی تەنزئامێزی کۆمەڵایەتییە. ناوەرۆکی بەرنامەکە زوومکردنی زامەکانی کۆمەڵگایە، ئەو زامانەی خۆمان لە ڕۆحی یەکتر و کۆمەڵگادا دروستمان کردوون. ئەم بەرنامەیە بەم زوانە دوو هەفتە جارێک له کەناڵی (ئێڵدی فامیلی) پەخش دەکرێت، كە لە نووسین و دەرهێنانی (ئومێد کەمال) و یاریدەدەری دەرهێنەر وێنەگر و مۆنتێر (ئاوارە هێرۆیی) و له نواندنی چهند ئهكتهرێكی دیاری وهك (فەرەیدوون حەمەساڵح. عومەر ڕەسووکە، عوسمان حاجی، بێگەرد حەمەسلیم، جەیلان هەرێم، نزار محەمەد، بایز حەمه و ئهحمد عەبدوڵا)یە.“
ئومێد كهمال، هونهرمهند سینارست و دهرهێنهر، له ساڵی 1987 لەدایک بووه، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە پیرەمەگروون تەواو کردووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینه، بەشی شانۆ- لقی نواندن و دەرهێنان.
ساڵی 2002 دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، دواتر نووسینی شانۆ و چیرۆک و دراما. ساڵی 2003 یەکەم کاری شانۆیی وەک نواندن کردووە، زیاتر له 40 کاری شانۆیی کردووە، نووسەری ئەم درامایانە بووە (قاقا، تازەباو، سەمەرە، کۆشکی هەنار)، كه بۆ کەناڵی (کوردسات) بهرههمی هێناون. نووسەر و دەرهێنەری (درامای ئاسەوار) و بەرنامەی تەنزی کۆمیدیی (مقۆمقۆ )بووە، كه بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کەناڵی (سپێدە) پێشكەش كراوە.