ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی كتێبی (ستیکمە تیسێرین) لە نووسینی (عەدنان بەرزنجی)، بە بەشداریی ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی و نووسەران و رۆژنامەنووسان بڵا کرایهوە.
لەمبارەیەوە (عەدنان بەرزنجی)، نووسهر و ئامادهكاری کتێبەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: "بۆچی ناسناوی كتێبهكه (ستیکمە تیسێرین)ە، لهبهر ئهوهی زیاتر پهیوهسته به دهروونناسان، ئهم كتێبه قهبارهی (400) لاپهڕهیە.
بابەتهكانی ئهم كتێبه بریتین لە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی و دەروونی، کە لێرەدا بە ستەم ناوی دەبرێ، مهبهست له وشەیەکی زۆر بەرفراوانە، کە زۆر بواری کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە، کە بریتییە لە ناوزڕاندن، مۆرلێدان، بەناشیرین سەیرکردن، کەمکردنەوە لە کەسایەتیی مرۆڤهكان و بێڕێزیکردن، شکاندنەوەی کەسەکان، بە نوکتە کردن، پێ ڕابواردن، وشەی بە توێکڵ، کە کەسی پێ بەرکەوتە ببێت، بریندارکردنی دەروونی، سەرزەنشتکردن، گاڵتەپێکردن، ڕەمزەکانی چاو و شێوازی دەست جووڵاندن و پیشاندانی جەستە بە بێزاری، لە لایەکی دیکەوە چەپڵە، پیاهەڵدانی زیادە، ڕێزگرتنی لە ڕادەبەدەر و ناساندنێک، کە لە ئاستی کەسەکە دەربچێت و... هتد.
ئەم کتێبە لە چاپخانەی کارز بە چاپ گەیشتووە، لە لایەن کۆمپانیای (بلاڤ پەیک)ەوە دابەش کراوە و ئێستا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەستە.
