ڕەبەنە.. شوێنەوارێکی سەربازیی دوو ھەزار ساڵە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ڕەبەنە.. شوێنەوارێکی سەربازیی دوو ھەزار ساڵە

تیمێکی زانکۆیەکی ئەڵمانی کار لە شوێنەواری ڕەبەنە لە سنووری قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی دەکات، کە شوێنەوارێکی سەربازییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو ھەزار ساڵ پێش ئێستا.

 ڕێبین محەمەد، شوێنەوارناس لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: "ئەو تیمە پێکھاتوون لە چوار کەس، کە لە زانکۆی ھایدلبێرگی ئەڵمانی و بەپێی گرێبەستێکی دوو قۆناغی، کە ھەریەکەیان پێنج ساڵە، بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی، کاری کنە و پشکنین و رووپێویی شوێنەواریی تێدا دەكەن."

 گوتیشی: "شوێنەوارەکە دەکەوێتە چیای گوندی قەرەچەتان لە سنووری ناحیەی پیرەمەگروونی قەزای دووکان و تا ئێستا ھەندێ شوێنەواری دیوار و گۆزە و نەخشی لێ دۆزراوەتەوە، ھەرچەندە دەبێت دوای کنە و پشکنین مێژوو و سەردەمەکەیان دیاری دەکرێت، بەڵام بەپێی بۆچوونەکان، پێدەدچێت مێژووەکەی بۆ ( ١٨٠٠ ساڵ تا ٢٠٠٠) لەمەوبەر، بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان."

 باسی لەوەش کرد: "شوێنەوارەکە زیاتر ناوچەیەکی سەربازییە و شوێنی پلیکانەیەکی ١٧ پلیکە و ھەندێ تیر و سەرە ڕم و شوێنی پەرستنی لێ دۆزراوەتەوە و پێدەچێت زیاتر ناوچەیەکی بەرگریی ئەشکانییەکانی ئەو ناوچەیە بووبێت."