خانمە هونەرمەند فرمێسک مستەفا كتێبی (گوڵەتووتن) بڵاو دەكاتەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

خانمە هونەرمەند فرمێسک مستەفا كتێبی (گوڵەتووتن) بڵاو دەكاتەوە

خانمە هونەرمەندی شانۆکار فرمێسک مستەفا، نوێترین كتێبی خۆی كە بە ناوی (گوڵەتووتن - Nicotine)ە و دەقێکی مێژوویی بەڵگەنامەیی فێمێنیستییە، بڵاو كردەوە.

لەبارەی نوێترین كتێبی خۆیەوە، خانمە هونەرمەندی شانۆکار فرمێسک مستەفا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تازەترین کتێبم کە دەقێکی شانۆییە و بە ناوی (گوڵەتووتن - Nicotine)ە، دەقێکی مێژوویی بەڵگەنامەیی فێمێنیستییە، باس لە خانمە کرێکارەکانی کارگەی جگەرەی سلێمانی دەکات، ئەو کاتەی بڕیار لەسەر داخستنی کارگەکە دەدرێت."

ئەم خانمە هونەرمەندە هیوادارە كتێبەكەی لە کتێبخانەی کوردیدا و بە تایبەتی لە گۆشەی شانۆدا، جێگەی خۆی بگرێت، هەروەها شایستەی ماندووبوون و مێژووی خەباتی کرێکارانی کارگەی جگەرەی سلێمانی بێت، بە تایبەتی خەباتی دەستی کاری ژن کە لەگەڵ خەباتی خانمانی کرێکار لە جیهاندا هاوتان.

خانمە هونەرمەند فرمێسک مستەفا، لە سلێمانی لەدایك بووە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی هەر لەو شارەدا تەواو كردووە، پاشان لە بەغدا كۆلێژی (هونەرەجوانەكان)ی تەواو كردووە، لە ساڵی 1983دا بۆ یەكەم جار چووە سەر تەختەی شانۆ و بەشداریی لە شانۆگەریی (كەللـەسەر)دا كرد، لە ساڵی 1988یشدا وەك مامۆستا لە پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایان لە شاری سلێمانی دەستبەكار بوو، ئێستاش لە ئەڵمانیا دەژی.