هونەرمەند عەدنان کەریم نوێترین به‌رهه‌می خۆی تۆمار ده‌كات

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

هونەرمەند عەدنان کەریم نوێترین به‌رهه‌می خۆی تۆمار ده‌كات

 هونەرمەندی دیاری كوردستان عەدنان کەریم، نوێترین پرۆژەی هونەریی خۆی بۆ هەڵەبجەیە، كە گۆرانییەکە بە ناوی (بەیانیت باش هەڵەبجە) تۆمار ده‌كات.

لەمبارەوە هونه‌رمه‌ند شەهرام جەسیم، له‌ پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی، ئه‌م پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمی بڵاو كردووەتەوە، كە ئاماژەی بەوە داوە: "من هەمیشە وەک موزیسیان ویستوومە کارێک بۆ هەڵەبجە بکەم، تێیدا خۆم بەدوور بگرم لە لاوەنەوە و هەمیشە ئامانجم بووە جوانییەکانی هەڵەبجە بکەم بە هونەر نەوەک زامەکانی، چونکە هەڵەبجە شایەنی رێزە نەک بەزەیی".

 هۆنراوەی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ لەلایەن شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەسەوە نووسراوە، موزیکدانەر و ژەنیار شەهرام جەسیم موزیکەکەی داناوە و به ‌ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد عه‌دنان كه‌ریم ده‌درێت به‌ گویێ بیسه‌ران و هه‌وادارانی.

 هونەرمەند عەدنان کەریم خەڵكی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە و یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی كورد، لە ساڵی 1963 لە شاری کەرکووک لەدایك بووە، ساڵی 1985 بەشی وێنەکێشانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو كردووە.