پەرتووکی مێژووی پەروەردە و خوێندن لە شاری کامیاران (تاریخ آموزش و پرورش کامیاران) لە نووسینی دکتۆر محەمەد باقر پیری، مامۆستای زانکۆ و توێژەری بواری مێژوو و فەرهەنگ لە رۆژهەڵاتی نیشتمانە. کتێبەکە به شێوەیەکی شیکاریی و وەسفکردن لاپەڕەیەکی نوێ له مێژووی پەروەردە و خوێندن له کامیاران له کۆنەوە تا ئێستا دەکاتەوە.
لە بەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا گێڕانەوەی پەروەردە لە سەردەمی کۆن و لە بەشی دووەمدا باس لە پەروەردە و خوێندن لە کامیاران و دوای ئیسلام دەکات کە بریتین لە مزگەوتەکان و قوتابخانەکانی زانستە ئایینییەکان، بەتایبەت مێژووی پەروەردە لە کامیاران، لەوانە پاڵەنگان و داجان و کاشتەر و لۆن سادات و دارول عولوومی (دارالعلوم) ماسان.
بەشی سێیەم تایبەتە بە دامەزراندنی یەکەمین قوتابخانەکانی ناوچەی کامیاران و تیشک دەخاتە سەر پەروەردەی جووەکان لە کامیاران، پەروەردەی ناچاری (چوار بنەمای ترومان)، فەیلەقی مەعریفە، ڕێکخراوی ژنان.
بە گوتەی نووسەر، بەشی چوارەمی ئەم کتێبە باس لە دامەزراندنی ڕۆشنبیریی (پەروەردە) و ژیاننامە و وێنەی سەرجەم سەرانی ڕۆشنبیری دەکات.
لە بەشی پێنجەمدا ئامادەبوان بە خێرخوازان و ئەوقافەکانی پەروەردە لە کامیاران ئاشنا دەکات، لەوانە ئەوقافی حەج عەبدولمەجیدخان نوسرەتی (گەورەترین ئەوقاف لە پارێزگای کوردستان)، قوتابخانەی سەیفوڵڵاخان ئەردەڵان لە باتمان و خێرخوازان و بیناسازی قوتابخانەکانی دوای شۆڕشی ئیسلامی.
بەشی شەشەمی ئەم کتێبە باس لە دەستکەوتەکانی پەروەردەی کامیاران دەکات؛ نووسەر ئاماژەی بەوە دەکات: بەشی حەوتەم لەسەر بنەمای ئەلبوومی وێنە و بەڵگەنامە مێژووییەکانی پەروەردە دامەزراوە.
