رێوڕەسمی ناساندن و گفتوگۆی کتێبی بەندەر فەیلی لە تاران بەڕێوەچوو

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

رێوڕەسمی ناساندن و گفتوگۆی کتێبی بەندەر فەیلی لە تاران بەڕێوەچوو

 ڕۆژی یەکشەممە ٢٥/٥/٢٠٢٥ لە شاری تاران، دانیشتنێکی تایبەت لەسەر کتێبی بەندەر فەیلی بەڕێوەچوو، کە جگە لە ناساندنی کتێبەکە لە لایەن وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەیی، گفتوگۆیەکی رەخنەگرانە و وتووێژ لەسەر بابەت و رووداوەکانی ناو رۆمانەکە کرا.

 لەم رێوڕەسمەدا رەخنەگرانی فارس و نووسەر و توێژەرانی کوردی رۆژهەڵات و ئەدەبدۆستان، باسیان لە رەوشی ئەدەبیاتی کوردی و گرنگیی وەرگێڕانی بەرهەمە کوردییەکان کرد بۆ سەر زمانی فارسی.