بەمزوانە فیلمی (هیچ) لە هۆڵەکانی سینەما نمایش دەکرێت

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

بەمزوانە فیلمی (هیچ) لە هۆڵەکانی سینەما نمایش دەکرێت

 بڕیارە بەمزوانە فیلمی (هیچ) لە هۆڵەکانی سینەما نمایش بكرێت، لەم بارەوە هونه‌رمه‌ند رزگار باهیر، له ‌پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی بڵاوی كردووەته‌وه، كه‌ له‌ 6/6، لە‌ سینه‌ماكانی كوردستان فیلمی (هیچ) په‌خش ده‌كرێ.

 رزگار باهیر سەبارەت بە فیلمەكە‌ ‌نووسیویه‌تی:‌‌ ”فیلمی سینەمایی (هیچ) لە نووسینی (ئاسۆ بایز) و دەرهێنانی (سینەماتۆگرافەر) و كاری مۆنتاژ دیاکۆ بایز، کاستین شانیا کەیوان، بەرهەمهێنەر شەیما فاتیح، ڕیکۆردی دەنگ ئیدریس عەبدی، ڕووناکی ئارام مەسعود، ئاوازدانەر زانا عەبدوڵا، ڕەنگساز حوسێن، ماکیاژ خاتو بەفرینە.

 فیلمی (‌هیچ)، فیلمێكی سینەمایی كوردییە و ژمارەیەک ئەكتەری دیار و بەئەزموون رۆڵی تێدا دەبینن، کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەست بە وێنەگرتنی كراوە. هەندێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ فیلمەکەدا ڕۆڵ ده‌بینن، بریتین لە هونه‌رمه‌ندان (رزگار باهیر، ئازاد جەلال، محەمەد شیروانی، ژیان ئیبراهیم خەیات، یاسین عومەر، ئاکۆ شەریف، سەحەر دەروێش، کابان پێشرەو).

 بەرهەمی: کەڤاڵ (KAVAL PRODUCTION)

کاتی بڵاوکردنەوە: ٦/٦/٢٠٢٥