73
پاشیوەی کیژەکە ڕازی بوو دەعوەتی قاوەی بکەم، سعات سێی پاشنیوڕانێ لە مارێ پێکڕان هاتینە دەرێ، ئەو ڕۆژەم قەت لە فکر ناچی پێنجشەم بوو، تاریخی ٨ - ١٠ - ١٩٨١، پاییزەکی زۆر خۆش بوو هێشتا ئۆندە ساردی نەکردبوو. جادەی ڕەئیسی لەمە زۆر دوور نەبوو، بە جادەی ڕەئیسی چووینە وێ و لە ئێک لە فەڕعەکانیش، ئەو جادەی کە سەیارە مەمنووع بوو پێدا بڕوا، لاندا قاوەخانەکی و دانیشتین و پاشیئەوەی دوو قاوەن تەلەب کرد، دەستن بە قسان کرد.
ئەو زیاتر حەزیەکرد ئەمن بەحسی خۆ بکەم، ئەمنیش پێم خۆش بوو ئەو بەحسی خۆ بکا ـــ پاشی مودەتەکی زۆر کیژەکی نەمساوی سڕەکی پێ گۆتم، ئەگەر کیژەک زۆر قسان نەکات و بەحسێ خۆ نەکا و هەر گێ بداتە کوڕەکە و کوڕەکەش بەس بەحسی خۆ بکا، ئەوە مەعنایوەیە کە ئەو کیژە ئۆندە موعجیبی ئەو کوڕەی نیە! ـــ وەختی ویستم پێی برێم کە ئەمن موعجیبم بەوی، هەر چەندی کردم و محاوەلەم کرد جوملەکەم وەفکر نەهاتۆ، مەجبوور بووم چوومە ئەدەبخانەی و وەڕەقەکەم دەڕهینا و ئێک دوو جارم خیندۆ و هاتمۆ.
گۆتم با ئێکسەر پێی نەرێم، بڕەک خۆم تاخیر کرد و ئەوجا پێم گۆت لەجیاتی ئەوەی برێم (ئیش هابێ دیش لیب) گۆتم: " ئیخ خابێن دیخ لیپ!" بەران لەگەرەوەش هەر لێم تێگەیشت. بڕەک پێکەنی و گۆتی: "پیاو هەر کیژەکی ببینی ئەوهای پێرێ!"
گۆتم: "لەوانەیە زۆر پیاو هەبن لەو نەوعەی ئەتوو بەحسیەکەی، بەران ئەمن لەو کەسانە نیمە"
هەندەک بەحسی خۆی کرد کە هەفتەکیتکە عیدمیلادی هەیە. ئەمنیش گۆتم: "ئەوە موناسەبەکی زۆر خۆشە، پڕ بەدر حەزەکەم بە گیتاری هەندەک مۆزیقەت لۆ لێدەم"
گۆتی: "گیتاریەزانی؟"
گۆتم؛ " ئا بڕەکیەزانم بەران ئالەتی ڕەئیسیم عوودە"
گۆتی: "ئەمن لە مۆزیقەی نزانم و سەریشم لێ دەرناچی"
گۆتم: "ئەمن فێری مۆزیقەتەکەم"
گۆتی: "ئەمن مەوهیبەم نیە"
گۆتم: "هەتا تەجروبە نەکەی نزانی"
وەلەو پێشتر دامنابوو بەحسی سیاسەت و تاریخی کوردی لۆ نەکەم، چونکە وەختەکەم هەموو لێبا! بەران وەختی گۆتم ئەمن کوردم و خەرکی کوردستانم ئەو بەشەی عیڕاق"
گۆتی: "ئەمە ئۆندە مەعلووماتن لەسەر کوردان نیە، ناوی (کوردستان)یشن بەس لە کیتابەکەی (کاڕل مەی)* (دوڕخس ڤیلدێ کوردستان) گێن لێ بووە"
ئەگەر بە کوردیش تەرجومەی عینوانی کیتابەکەی بکەی ئەوە مەعنای دەکاتە (بەناو کوردستانی کێوییدا).
ئەوجا وەرە ئەمن لۆ عاشقاتی لەگەر ئەو کیژەی هاتیمە ئەو قاوەخانەی، بەران ئەمن وەکی کوردەکی خینگەرم و خەمخۆر نەمتانی بەحسی کوردی لۆ نەکەم. لە مەوقیفەکی زۆر خۆش و حەسساس قەت قەومێ خۆم لە فکر ناچی. ئۆندەی ئەو وەختی لەسەر تاریخی کوردمەزانی لۆم بەحس کرد.
گۆتی: "ئەدی قیسمەتت لۆ ئەتووی هینا ئێرە، لۆ نەمسا، نەزمانیەزانی و لێرە کوەتانی بژی؟ ــــ ئێکەم جار وەخت بوو برێم، هەتا ئەتووی ببینم و تەعاڕوفت لەگەربکەم ـــ بەران ئەمن حەقایەتێ خۆم لۆ بەحس کرد و تێمگەیاند لۆ کوردستانم بەجێهێشت و لۆ هاتمە دەولەتی نەمسای؟ لۆ هاتمە شاری گڕاتس؟
گۆتی: " ئێکەم زۆر مهیمە ئینسان لە حالەتی شەڕی کە خەرکەکی بێ گوناح دەبنە قوربانی، مەوقیفی هەبی و دەبی خەرک و حکومەتیش تەقدیری ئەو مەوقیفەی تو بکەن. دووەم زۆر کەس هەنە جوڕئەتی تویان نیە بتانن وەکی توو ولات و عارد و ئیش و کەس و کار و برادەرێ خۆ بە ئێکجاری بەجێ بێرن و نەزانن جارەکی دی ئەو شتانە بە چاوێ خۆ ئەبیننۆ.
حسم کرد ئەو کیژە لەو لەحزەی زۆر زگی بە منەسوتا! لە درێ خۆم گۆت، ئەگەر بیدایەت لەباتی خۆشەویستیش، زگیشی پێبسووتێم هەر باشە، چونکە مەجالی قسەکردنێی تێدایە! گێرلیندا ـــ ئەمن هەر لە بیدایەتی ناوم وها دەینا لەباتی برێم (گێرلیندێ)! ـــ ئەو زیاتر گێی لە قسەکانی من ڕاگرتبوو زۆری بەحسی خۆی نەکرد، بەران گۆتی کە حەفت هەشت خوشکی هەنە بێ برا! داک و بابی فەلاحن و ماریان لە دووری شاریە و لەسەر شاخەکی.
ئەمن ئۆندە لەگەرەوی و جەوەکەی ئینسیجامم کردبوو، ئاگام لە دەوروبەرێ خۆ نمابوو بەس (گێرلیندا)مەدیت ئاگام لە خەرکیدکە نەبوو، زیاتر لە سعاتەکی لەوێ دانیشتین و هەر وێکڕانیش گەڕاینۆ مارێ، زۆر سوپاسم کرد و پێم گۆت کە لەگەرەوی وەختەکی ئێکجار خۆشم بردە سەر و پێشم گۆت حەزەکەم لەباتی زمانی ئینگلیزی بە ئەڵمانی قسانم لەگەر بکا هەتا سەبر سەبر فێری زمانی ئەڵمانی بم، ئەگەر نابیتە زەحمەت و بارگرانی، بتانم ناو ناوە بیبینم، چونکە کە ئەویەبینم زۆر سەبووریم پێ دێ و دووری و غەریبیم لە فکرەچی.
دیار بوو بە قسەکانم زۆر موتەئەسیر بوو ئاخیر قسەشی ئەوەبوو: "تەمەنای ژیانەکی خۆش و ئەمانت لۆکەم، زوو فێرە زمان بی و لە خیندنێ موەفەق بی"
ئەمنیش گۆتم: " لەگەرەتووش.. ئەمنیش پڕ بە درێ خۆ دوعات لۆکەم هەر درخۆش بی و خوای گەورە دایمەن حفزت کا و لە جامیعەی ناجیح بی" گەیشتینە مارێ و هەردووک خواحافیزین لێک کردو و ئەو چووە غورفێ خۆی و ئەمنیش چوومۆ شوقێ خۆ...
هێشتا خەلاس نەبووە
*کاڕڵ مەی: کاتبەکی ئەڵمانە، لە ٢٥ــ٢ــ١٨٤٢ لەدایک بووە و لە ٣٠ــ٣ــ١٩١٢ مردیە ـــ خوا عەفوی کا ـــ ڕەحالەکی خەیاراوی بوو زیاتر مەشهوور بوو بە حەکایەتی سەفەر و موجازەفە لەسەر شەڕقلئەوسەت و ئەمەریکا و مەکسیک، زۆریشی نەدیتبوون! كیتابەكانی لۆ زۆبەی زمانی عالەمی تەرجومە کرایە! فەنان بوو موزیقای دانا و چەند ئالەتی عەزفەکرد وەکی، پیانۆ، ئۆرغۆنی کەنیسەی، کەمان، گیتار، هۆڕن. ساری ١٨٩٢ ئەو کیتابەی دەرچوو (بەناو کوردستانی کیوییدا)و دەبی کورد هەتا مایە مەمنوونی ئەو زاتەی بی چونکە ئەو وەختی و هەتا هەنکەش زۆر خەرک بە واستەی وی کوردیەناسی.