زنجیرەکی زێڕم بە هەدیە دایێ!

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

زنجیرەکی زێڕم بە هەدیە دایێ!

74

پاشی ئەوەی ئەو کیژە نەمساویەی(گێرلیندا) کە شێت و شەیدای ببووم، دەعوەتی قاوەم کرد و تێر قسەم لەگەری کرد، حسەکم لەکن پەیابوو کە ئەو کیژە \ئەوجا لەبەر هەر سەبەبەکی بووە\ ناشزانم لۆ؟ هیچ سیقەی بە پیاوان نەبوو! لۆ من زۆر زەحمەت بوو بە بێوەی زمانی ئەڵمانی بزانم، بە زمانی ئینگلیزی بتانی قەناعەتی پێبینی، ک ئەتوو پڕبەدر و بەجدی خۆشتەوێ و دەتەوێ وەک و هاوسەری ژیانت لە مستەقبەل مارەی بکەی و ببتە خێزانت.

پێشتر کە ئێکنەدیت لەو عیماڕەی ئەمەی لێ بووین، هەر مەڕحەبایەکی سەڕیع بوو، بەران پاشیئەوەی بڕەک ئێکدینەناسی، لەگەر ئێک ڕاوەستاین و پێکۆ قسەنەکردن، سەبر سەبر عیلاقەم لەگەری باشترەبوو، هەتا جارەکیش شیوەکی کوردیم لۆ دروست کرد و لۆم بردە غوڕفەی، دوایێ زۆر سوپاسی کردم و گۆتی: " زۆر بەتام و خۆش بوو، بەس ئۆندە زۆر بوو، لەگەر دەستەخوشکەکەم (هێلێنێ) خواردن.”

گێرلینداش کە جارەکی لە مارێ بابی هاتۆ، خواردنەکی نەمساویی زۆر مەشهووری لەگەرە خۆ لۆ من هینابوو ناوی (ڤینەر شنیتسل)* گێرلیندا و هێلێنێ زۆربەی نیهایەتی حەفتەکان ئەچوونۆ ماری بابیان، پاشنوڕانێی جومعان ئەڕۆیشتن و هێوارەکەی ئێکشەمیش ئەهاتنۆ، بەران ئێکشەمەکی هەردووک نیوڕانەکەی هاتنۆ.

هەندەک شت هەیە ئینسان هەتامری قەت لەفکر ناکا، لۆ من ئێکەکیان ئەوە بوو، ڕۆژی ١٨ ــ ١٠ ــ ١٩٨١ عیدمیلادی ئەو کیژە شۆخ و شەنگەی بوو، گێرلیندا عومری دەبووە ٢١ سار، ئەمنیش عومرم ٢٩ سار بوو بوومە بەشەکی ئەو حەفلەی کە هەموو ژیانی منی گۆڕی، زۆربەی ئەوانەی لەو قاتەیەژیان و غورڕفە یا شوقەیان هەبوو، دەعوەت کرابوون: گێرلینا، هێلێنێ، ڕزگار، بەهرۆز، سیلڤیا، ئێک دوو کەسیتکەش کە ناوم لە فکر نماینە.

لە هەیوانی قاتەکەی دانیشتبوین، هەر ئێکەک و شتەکی هینابوو، هێلێنێ کێکی عیدمیلادی لەگەرە خۆ لە مارێ هینابوو، هەندەک گوریان هینابوو، وابزانم بەهرۆزیش گوری لۆ کڕیبوو، ئەمن تازە هاتبووم و ئۆندە شارەزا نەبووم و هێشتا سەرم لەو شتان و دەرناچوو! مێزەکیان لە ناوەندی جێیەکەی دانابوو پڕی شتیان کردبوو، شەڕاب و بیرە و تەڕە و شەربەت و نەستلە و بسکیت و زۆر شتیتکەش.

ئەمن و بەهرۆز فکرن لەوەی هەر نەکردۆ هەندەک خواردنی کوردیان لۆ دروست کەین کە بڕوا ناکەم لە حەیاتیان خواردبیان. لۆ من ئەوە ئێکەم جار بوو مۆزیقەی لۆ نەمساویان لێدەم، ئۆندە بە کەیف و بە زەوق بووم دەتگۆت حەفلەی زەواجمە، حسم دەکرد کە حەفلەی عیدمیلادی گێرلیندا لۆ من شتەکی زۆر مهیمە.

حەفلە بە عام زۆر شتەکی باشە، هەتا لۆ نەمساویەکانیش موناسەبەی ئەوها زۆر مهیمن، چونکە خەرکی دەگەیننە ئێک و یەکدی ئەناسن و عیلاقاتی دروستەکەن. بەران لەو حەفلەی گێلیندا کە عید میلادی هەبوو، هەندی من دری خۆش نەبوو! چەند پارچە مۆزیقەم لێدان و ئێک دوو گۆرانیی کوردییشم گۆت، وابزانم بە حەیاتی خۆم ئەوها بە حەماس و بە جۆش و خرۆش مۆزیقەم لێنەدایە!

ئەو وەختی نەمەزانی حەزیان لە مۆزیقەی شەڕقیە یان نا؟ ئەمن لەبەر چاوی جوانی لەیلای، ئەوها گەرم ببووم، ئەو وەختی ئەگەر بە ئەڵمانی جونیشیان پێدابام تێناگەیشتم! وەختی هەر کەسەو هەدیەکی ڕەمزیی دا گێرلیندای، ئەمن زۆر شەرمم لە خۆ کرد چونکە هیچم لۆ نەکڕیبو، بەران زنجیرەکی زێڕم لە مارێ هەبوو، ڕاست هەستام و چوومە شوقەی، زنجیرەکەم هینا و بە بێوەی لەناو قۆدیەکی یا وەڕەقەی هەدیەی نێم، هەر وهەم دایێ.

ئەوەی لەوێ بوو وەیزانی زنجیرەکە ئاوزێڕ کرایە و شتەکی هەرزانە، بەران گێرلیندا مۆری زێڕینگری لەسەر دیت و بە هەموانی گۆت کە زێڕی تەواوە و هەموو ئەوانەی لەوێ بوون زۆر پێیان عەجایب بوو، هەتا بەهرۆزیش هەر ئەودەمی بەکوردی پێی گۆتم: "ئەتۆ شێت بووی، زنجیرەکی زێڕی ئەوها بە قیمەتیەدەیێ؟ نە دەیناسی ئۆندە باش نە برادەرتە، کەس هەدیەی ئەوها گران ئەداتە کەس؟"
ئەمنیش گۆتم: " ئا ئەمن.. ئەو کیژە دەبتە برادەرم"
بەهرۆز گۆتی: "کێ دەرێ؟"
گوتم: "ئەمن دەرێم، چونکەزانم!“

لە لایەک گێرلیندا لەپێش ئەو خەرکەی لە حەفلەکەی بوو، زۆر ئیحڕاج بوو، نەیزانی چ برێ و کوو تەسەڕوف بکات! لۆیێ بە منی گۆت: "ئەو هەدیە زۆر گران و بەقیمەتە، ئەمن نتانم لێت قبوور کەم و لێت وەربگرم"
ئەمنیش گۆتم: "ئەمن پڕبەدر ئەو زنجیرەت بە هەدیە دەدەمێ و زۆر خۆشحاریش دەبم کە لێم قبوور بکەی، ئەگەر قبووریش نەکەی، ئەوە ئیهانەمەکەی و زۆرم پێ ناخۆشە و ئیزعاج دەبم"
لە لایەکیتکە گێرلیندا بەو هەدیەی ئێکجار کەیفخۆش بوو، ئەولاو ئەملای ڕوومەتی ماچ کردم و زۆر زۆر سوپاسی کردم.
ئەمنیش پێم گۆت: "ئەمن درم زۆر خۆشەبی بتانم خەرکی درخۆشکەم.“

...لۆ حەرقەی دادێ!

* (ڤینەر) بە ناوی ڤیەننا و (شنیتسل) یەعنی سکالۆپ، پارچە گۆشتەکە بەبێ هێسک بە چەکوچەکی خاس لێەدەن هەتا هەموو ڕێ عەزەلەکانی تەختەکەن و لەناو ئاردیەکەن دواێ داوێنە ناو زەردێنەی هێلکەی و ئەوجا هوردە سەموونی هیشک، لەناو ڕوونەکی داغ سۆرەکەنۆ هەتا برێی بەتام و خۆشە! وەختی خۆی مامم تەباخ بوو بەو نەوعە خواردنەی دەگۆت (کێم چاپ) بەران هەر شنیتسل بوو بە پارچە پارچەی گچکە! ئەوە لە هەموو خواردنەکانی نەمسای مەشهوورترە و لەکنە من لە هەمانیش خۆشترە..