داڕمانی لێواری شاخێک دوو گۆزەی مێژوویی لە دێهلۆران دەردەخات

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

داڕمانی لێواری شاخێک دوو گۆزەی مێژوویی لە دێهلۆران دەردەخات

 لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی بارانبارین و داڕمانی خاکەوە، چەند گۆزەیەک دەرکەوتوون و بە ئەگەری زۆرەوە سەر بە سەردەمە مێژووییە کۆنەکانن.

 شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، بە ئەگەری زۆرەوە ئەو گۆزە گڵینییانەی دەرکەوتوون، بۆ هەڵگرتنی فاسۆلیا، خۆراکی وشک، یان دانەوێڵە بەکارەهێنراون.

 شارەزایانی بواری کنە و پشکنین ئاشکرای دەکەن، لە کاتی دۆزینەوەی گۆزەکاندا بە شێوازێکی زانستی گواستراونەتەوە بۆ مۆزەخانە لە ناوەندی پارێزگای ئیلام، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی سەرەتایی.

 ئاشکرای دەکەن، یەکێک لە گۆزەکان بەتەواوی وەک خۆیەتی و ئەوی دیکەیان درزی تێدایە، دوای ئەنجامدانی نۆژەنکردنەوە و لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانە، بە ئامانجی ئاشناکردنی ئارەزوومەندان و چین و توێژە جیاجیاکانی دانیشتوان بە پاشخانی مێژوویی ئەو پارێزگایە لە یەکێک لە مۆزەخانە شوێنەوارییەکانی (درە شهر) یان مۆزەخانەی ئەنترۆپۆلۆژی لە (قلعە والی)ی ئیلام دەخرێتە نمایشی گشتی.

 دێهلۆران، بەدووریی 230 کیلۆمەتر لە شاری ئیلام و لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە هەڵکەوتووە.