۷۷
پاشیوەی پێکڕان چووینە حەدیقەی ناوشاری پیاسەن کرد - ئەوە ئەوەل جار بوو - ئێوارێ هاتینۆ مارێ هەردووک بە زەوق بوین و کەیفخۆش! بە منی گۆت: "غورفێ تو زۆر گچکۆکەیە، با بچینە شوقێ مە، دەستەخوشکەکەشم هێلێنێ چوویتۆ مارێ، حەزەکەم پێکڕان خواردنەکی خۆش دروست کەین!“
گۆتم: "لۆ نەتگۆت هەتا شتن کڕیبا؟"
گۆتی: "شتی وەکی چ؟"
گۆتم: ”گۆشت و زەلاتە و ئەو شتانە"
گۆتی: "ئەو شتانەم هەموو لێرە هەیە، چونکە هەموو جارێ کە ئەچمۆ مارێ، داکم ئەو شتانەم لۆ دانێ و لێرە هەفتەکی لەسەرەخۆم، چونکە ئەگەر لە بازاڕی بکڕم، ئەوە پارەی دەوێ و ئەمن تەلەبەمە و دەبی ئاگام لە مەسرەفێ بی."
زۆر بەو قسەی گێرلیندای موتەئەسیر بووم و خەمم لۆی خوارد، کە زانیم ئەو کیژە جحێر و جوانە لە عائیلەکی زۆر فەقیرن و ئیمکانیەتیشیان زەعیفە، برنجەکم خۆشم لێنا و قیمەکەشم کردە شفتە پڕی سیر و پیوازم کرد لەگەر زەڵاتەکی کوردی بە ئاروو تەماتەی. نزانم ئەمن درم خۆش بوو یا بەڕاستی خواردنەکە زۆر بەتام و خۆش بوو کە هەم گێرلیندا و هەم ئەمن زۆر تامن لێ وەرگرت.
پاش نان خواردنێ هێوارێ دیسان هەتا درەنگی شەوێ قسەن کردن، بەران کیژەکە بە نەوعەکی تمەشایەکردم، نەمەزانی زکی پێ سووتام؟ یا خۆشیدەویستم؟ درەنگی شەوێ بوو، نەرم نەرم بارانەباری! تەمشای کردم و گۆتی: "ئەوە تەقریبەن دەبیتە مانگەک ئەمە لەگەر ئێکین، بەران ئەمن تێناگەم یا ئەتوو حەزت لە ژنان نیە، یا ئەمنت بەدرێ نیە، ئەتوو هەتا هەنکە هەر قسانم لەگەرەکەی و نزیکی من نەبووی! هەتا دەستیشت لەناو دەستی نەنایمە، ئەتوو پیاو نیت؟"
گۆتم؛ "سەبر سەبر کوو پیاو نیمە؟ ئەوها مەکە پڕت دەمێ، ئێکەم: ئەمن زۆر حەزم لە کیژی وەکی تووە و ئەتوم ئۆندە بەدرێیە لەکنەمن ئەتوو مەلیکەی جەمالی، هەندی چاوێ خۆشم خۆشدەوێی نەک بەس لەبۆ جنس، بەڵکوو ئەمن حەزەکەم لە موستەقبەل ببینە ژن و مێرد. دووەم: ئەتوو لەبیرت چوو کە حەکایەتی ئەو کابرا بەعومرەت لۆ کردم، کە تەعەدای جنسیی لێ کردی؟ ئەمن کە گێم لەو حەکایەتە ناخۆشەی بوو، حەزم نەکرد ببمە قوربانی غەڵەتی ئەو ئەحمەقەی، لۆیێ ئەمن پیاوم و فەڕقیشم لەگەر ئەوانیتکە ئەوەیە کە ئەمن وەکی فەنانەکی، حسەکی ناسکم هەیە و زۆر حەساسم و لە عەینی وەختیش لە حس و فکرکردنەوەی توشەگەم هەم وەکی ژن و هەم وەکی ئینسان.“
گێرلیندا چاوی پڕ ئاو بوو، نەشیتانی گریانەکی بشارتۆ، ئەوجا گۆتی: "لە ئەورووپا ئەمەیان ئەوها تێگەیاندبوو کە پیاوی شەرقی هەر حەزی لێیە لەگەر ژنان بنووی و ژنی بەس لۆ جنس دەوێ! ئەوان نزانن خۆشەویستی چیە! بەران ئەتوو لۆ منت ئیسبات کرد کە ئەمنت بەڕاستی خۆشدەوێ و مەقسەدت بەس شەوەک نەبوو لەگەرە من ڕابوێری، ئەوجا ئەمن دەستم لە ملی کرد و درم داوە.
ئەمن خۆم وەکی بەتەڵی حەکایەتەکانی خۆشەویستی شیرن و فەرهاد و لەیلا و مەجنوون ئەهاتە بەرچاوی، ئەو شەوی ئەمن لە عاسمانی حەفتەمەفڕیم، هەر لە هێوارەکەی ڕا ئەمن زۆر موڕتاح و خۆشحار بووم، ئەو شەوە خەمی دووریێ و غەریبیشی هەموو لە بیر بردمۆ، هەتا ئێک دوو ڕۆژان هەر وەکی خەونەکی بوو، بڕوام ناکرد کە لە ئاخیری ئەو کیژە جوان و نازدارە بووە برادەری من.
زۆربەی وەخت گێرلیندا هێواران لەکنەمن بو زۆرم پێ خۆش بوو وەختی خواردنم لۆ دروستەکرد و پێکۆ ناننەخوارد، هەندەک جاریش ئەمنەچوومە شوققەی گێرلیندا و هێلێنێ، بەران کە دەستەخوشکەکەی گێرلیندا، هێلێنێ دیتی عیلاقێ مە بووە جدی و ئەمە زۆربەی وەخت لەگەر ئێکین و ئێگدین خۆشەوێ، ئیقتیراحی کرد ئەو بێتە غورفێ من و ئەمنیش بێمۆ شوقێ وان و ئی جارانی من و بەهرۆزی.
هەم گێرلیندا و هەم ئەمن ئەو ئیقتیڕاحەن زۆر بەدری بوو، جێیێ خۆن گوڕیۆ و زۆر مەمنوونی (هێلێنێ)ێش بووین. لۆ من و (گێرلیندا)ش ئەو شوققە لەو وەختەی، شتەکی مەنتیقی و زۆر باش بوو، چونکە گێرلیندا بووە هاوسەری ژیانم. ئەمن و گێرلیندا بێ موشکیلە لەو شوققەیەژیاین و ئەو لە کولیەی ئیدارە ئیقتیسادیەیخیند و ئەمنیش موزیقا.
ڕۆژەکی ئەلبوومەکان ڕسمێ خوم - دوو ئەلبوومی ڕسمم لەگەرەخۆ هینابوو - پیشانی گێرلیندای دا، وەختی ڕسمی براژنەکانی منی بە جلکی کوردی دیتن، حەزی چووە ئەو جلکانە، دیار بوو جلکی کوردیی ژنانی زۆر پێ جوان بوو، ئەمنیش پێم گۆت: "حەزت لێیە ئەو جلکانە لەبەر کەی و تەجروبەیان بکەی؟" گێرلینداش بە تەعەجوب گۆتی: "ئەوجا ئەو جلکانە لێرە کوو بەدستەکەون؟" گۆتم: "لێرە نا بەران وەختی بە تەلەفۆنی قسانیان لەگەر بکەم پێیانەرێم دوو جلکی کوردیی جوانت لۆ بنێرن." گێرلیندا زۆری پێ خۆش بوو!
حەرقەی دیی لە دوو دێ...