ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی گۆڤاری (دەنگارە) بەڕێوە دەچێ

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی گۆڤاری (دەنگارە) بەڕێوە دەچێ

سبەی لە هەولێر، ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی ژمارە سێی گۆڤاری (دەنگارە) بەڕێوە دەچێ.

كاتژمێر 05:30ی ئێوارەی سبەی یەكشەممە 29/6/2025، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لەنێو بارەگای لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كورد، ژمارە سێی خولی نوێی گۆڤاری دەنگارە بۆیەکەمجار لە ڕێوڕەسمێکدا بڵاو دەكرێتەوە.

گۆڤاری دەنگارە، گۆڤارێكی وەرزییە و لە شەقڵاوە دەردەچێ، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان سەرنووسەریەتی.