تیپی شانۆی (پیرەمەگروون) ئامادەكاریی كردووە بۆ نمایشكردنی شانۆگەریی (به‌رد)، لەمبارەیەوە، هونەرمەند و سینارست و ده‌رهێنه‌ر ئومێد كه‌مال، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسكورد) گوتی: ”شانۆیی به‌رد له نووسین و دەرهێنانی خۆم و یاریده‌ده‌ری دەرهێنەر فەرەیدوون به‌کر، له نواندنی هونه‌رمه‌ندان گیڤارا جەبار، بێگەرد حمەسلیم و هاوکار کەمالە.“
ئەو شانۆگەرییە بەرهەمی تیپی شانۆی پیرەمەگروونە، چیرۆكەكە باس له گیرۆده بوونی كه‌سێك ده‌كات به‌هۆی تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و بەهۆیەوە پەنا دەباتە بەر توندوتیژی دژ بە خێزانه‌كه‌ی. گوتیشی: "ئه‌م به‌رهه‌مه به هاوكاریی قائیمقامیەتی قەزای دووکان و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی ڕانیە به‌رهه‌م هاتووه. دوا به‌دوای نمایش، وابڕیاره له شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون و دوکان نمایش بکرێت.“
ئومێد كه‌مال، هونه‌رمه‌ند سینارست و ده‌رهێنه‌ر، له ساڵی 1987 لەدایک بووه، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە پیرەمەگروون تەواو کردووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددینه، بەشی شانۆ- لقی نواندن و دەرهێنان. ساڵی 2002 دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، دواتر نووسینی شانۆ و چیرۆک و دراما. ساڵی 2003 یەکەم کاری شانۆیی وەک نواندن کردووە، زیاتر له 40 کاری شانۆیی کردووە، نووسەری ئەم درامایانە بووە (قاقا، تازەباو، سەمەرە، کۆشکی هەنار)، كه بۆ کەناڵی (کوردسات) به‌رهه‌می هێناون. نووسەر و دەرهێنەری (درامای ئاسەوار) و بەرنامەی تەنزی کۆمیدیی (مقۆمقۆ ) بووە، كه بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کەناڵی (سپێدە) پێشكەش كراوە.